شاندی زانكۆی سەلاحەدین بەسەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین سەرۆکی شاند و بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زم بەڕێزان د. ئاوات یەعقوب. سەرۆكی بەشی زمانی ئەڵمانی و د. مازن عوسمان بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی زانكۆ لە زانكۆی لایپزگی ئەڵمانی لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆ و ڕاگرایەتی فاكەڵتی ئاداب بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ڕێكخراوی DAAD لەڕۆژانی ۲-٤/ ۲۰۱۸/٥ بەمەبەستی پەرەپێدانی بەشی زمانی ئەڵمانی كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا شاندی زانكۆی سەلاحەدین. توانیان ڕەزامەندی ڕێكخراوی ناوبراو و زانكۆی لایپزگ لەسەر ئەم. خاڵانە بەدەست بێنن:
١- درێژكردنەوەی هاوكاری ڕێكخراوی DAAD و هەماهەنگی زانكۆی لایپزگ تا ساڵی ٢٠٢٠
٢- دەست پێكردنەوەی ناردنی قوتابیانی بەشی زمانی ئەڵمانی بۆ بینینی مەشقی هاوینە لە زانكۆی لایپزگ
٣- وەرگرتنی دەرچووانی بەشی زمانی ئەڵمانی لە خوێندنی باڵا لە زانكۆی لایپزگ
٤- پێداچوونەوە بە پڕۆگرامی خوێندنی بەشی زمانی ئەڵمانی
٥- ناردنی كتێب و سەرچاوە بۆ بەشی زمانی ئەڵمانی