ئه‌مڕۆ شاندێكی زانكۆی دیجله‌ی وڵاتی توركیا سه‌ردانی كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد، له لایه‌ن به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د. سامان حوسێن عومه‌ر) و به‌ڕێز (پ.ی.د. حازم برهان )سه‌رۆكی به‌شی زمانی توركی و (د.كاروان صلاح ا‌لدین شكر) به‌رپرسی دڵنیایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامی كۆلێژ پێشوازیان لێكرا، له سه‌ردانه‌كەیاندا زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان زانكۆی ناوبراو و كۆلێژی زمان كرده‌وه.
ڕاگرایه‌تی كۆلێژی زمان
20-6-2023