كتێبخانەی كۆلێژی زمان دووبارە بەناوی پ.د. محەمەد مەعروف فەتاحكتێبخانەی كۆلێژی زمان دووبارە بەناوی پ.د. محەمەد مەعروف فەتاح دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٠ بەبۆنەی دوازدەمین ساڵیادی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. محەمەد مەعروف فەتاح ناسراو بە (حەمەی مارف) بەئامادەبوونی خانەوادەی مامۆستای كۆچكردوو و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا وفەرمانبەر وقوتابی و میوانان ، كتێبخانەی كۆلێژی زمان دوای جیاكردنەوەی لە كتێبخانەی كۆلێژی ئاداب وەك وەفایەك بۆ مامۆستای هەمووان، دووبارە بەناوی مامۆستای كۆچكردومان ناونایەوە. 

هەروەها لەپای پێشكەشكردنی ژمارەیەكی زۆر لەكتێبی دانسقە لەلایەن. مامۆستای كۆچكردو بە كتێبخانەی كۆلێژ سوپاس و پێزانینمان. پێشكەش بە خێزانی مامۆستا كرد.

لەخودای گەورە داواكارین ڕۆحی مامۆستا بەبەهەشتی بەرین. شادبكات.

 

Leave a comment