به‌ڕێز پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی پێشوازی له‌ به‌ڕێز(چێن) ‌ جێگری كونسولخانه‌ی كۆماری چینی كرد

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی) له‌ به‌شی زمانی چینی بە ئامادەبوونی بەڕێزان د۰ بارزان جعفر سەرۆكی بەش و مامۆستایانی بەشی ناوبراو پێشوازی له‌ به‌ڕێز(چێن) ‌ جێگری كونسولخانه‌ی كۆماری چینی میللی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و بەیەكەوە به‌شه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و بەڕێز (چێن) دڵخۆشی خۆی لە بەرزی ئاستی قوتابیان دەربڕی و بەڵێنی دا بەردەوام بن لەهاوكاریكردنی بەشەكە.

Leave a comment