بەئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مام حەمید و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان یادی مام حەمیدی ماندونەناسمان بەرز ڕاگرت.

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/١٩ لەكۆلێژی زمان ، بەئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مام حەمید و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان یادی مام حەمیدی ماندونەناسمان بەرز ڕاگرت.

وەك وەفایەك بۆ خەبات و ماندوبوونی مام حەمید ، هۆڵێكمان لە هۆڵەكانی خوێندن بەناوی بەڕێزیان كرد.

پێم وایە ڕۆڵی خزمەتگوزار و فەرمانبەرانی خۆشەویست بەهیچ شێوەیەك لەڕۆڵی مامۆستایانی ئازیز لە پەروەردە و فێركردن كەمتر نییە، چونكە بەبێ ڕۆڵی خزمەتگوزار و فەرمانبەران مامۆستایان بەتەنها ناتوانن لەكەشێكی گونجاودا نەوەكانمان فێری زانست بكەن.

بۆیە ئێمە چۆن ڕێز لەماندبونی مامۆستایانی خۆشەویست دەگرین، بەهەمان شێوە و بەپێی توانا ڕۆڵی خزمەتگوزار و فەرمانبەرانی خۆشەویستی خۆمان فەرامۆش ناكەین.

سڵاو لە گیانی پاكی مام حەمیدی ماندونەناس

لەخودای گەورە داواكارم بەبەهەشتی بەرینی شادبكات.

 

Leave a comment