بەبۆنەی ڕۆژی جلك و بەرگی كوردی بەڕێز لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان پێشنگایەكی وێنەكێشانیان لەگۆڕەپانی كۆلێژدا كردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٣/١٠ بەبۆنەی ڕۆژی جلك و بەرگی كوردی بەڕێز لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان ؛ بەئامادەبوونی بەڕێزان م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆكی بەشەكانی كۆلێژی زمان ، پێشنگایەكی وێنەكێشانیان لەگۆڕەپانی كۆلێژدا كردەوە كە وێنەکان لەلایەن قوتابیانی كۆلێژ كێشرابوون، هەروەها سوپاس و پێزانینی بەڕێز ڕاگری كۆلێژیان دایە پێنج قوتابی بەشی زمانی توركی بەرامبەر ئەوەی لەسەر ئەركی خۆیان ئاڵای كوردستانیان- كە لەسەر دیواری كۆلێژ كێشرابوو -نوێ كردەوە.

 

Leave a comment