بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای زانکۆ و نووسەر   (پ. د. مارف خەزنەدار)

ئەمڕۆ  چوارشه‌ممه ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١٢/٧   بەڕێز ڕاگری کۆلێژی زمان (پ۰ی۰د۰ عاطف فەرهادی)بەنوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین (پ.ی.د. كامەران یونس ) بەشداریمان لە ڕێوڕەسمی  بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای زانکۆ و نووسەر و ڕۆشنبیر و زانای گەورەی گەلەکەمان (پ. د. مارف خەزنەدار) كرد، كە لەلایەن ڕاگرایەتی  کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین  ئەم مەڕاسیمە ڕێكخرابوو  و بنەماڵەی  مامۆستای كۆچكردوو و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و قوتابی و میوانانی دەرەوەی زانكۆ بەشدارییان لەم ڕێوڕەسمە كرد.

 هەر لە میانەی ئەم ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی (مارف خەزنەدار ) كەبریتی بوو لە قەڵغان و هەندێك كتێبی مامۆستای كۆچكردو و بڕەپارەیەك كە لەلایەن بنەماڵەی  پرۆفیسۆر د. مارف خەزنەدار ەوە ئامادەكرابوو بە سەر سێ قوتابییە یەكەم و دووەم وسێیەمیەكەی  دەرچوانی  ساڵی (2021-2022) بەشی زمانی کوردی دابەش كرا. 

لەكۆتایی ڕێوڕەسمەكەدا بەڕێزیان  سوپاس و پێزانینی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ و قەڵغانی زانكۆیان پێشكەش بە بنەماڵەی  مامۆستای زانکۆ و نووسەر و ڕۆشنبیر و زانای گەورەی گەلەکەمان (پ. د. مارف خەزنەدار) كرد.

Leave a comment