بەڕێز پ.ی.د. عاطف عەبدوڵڵا فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان، پێشوازی لەبەرپرسی ڕێكخراوی دادی ئەڵمانی لەعیڕاق و ئوردن كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٣/٣٠
بەڕێز پ.ی.د. عاطف عەبدوڵڵا فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان ، بەئامادەبوونی بەڕێزان پ.ی.د. لەنجە عەبدولڕەزاق سەرۆكی بەشی زمانی ئەڵمانی و مامۆستایانی بەشی ناوبراو پێشوازی لە بەڕێز بنیامین شمایلینگ بەرپرسی ڕێكخراوی دادی ئەڵمانی لەعیڕاق و ئوردن كرد.
سەرەتا بەڕێزیان بەخێر هاتنی بەڕێز شمالینگ كردو سوپاسی ئەو هاوكارییە بەردەوامانەی ڕێكخراوی ناوبراو كرد لەسەرەتای كردنەوەیدا تاوەكو ئەمڕۆ .
بەڕێز ڕاگری كۆلێژ داوای لەبەڕێزیان كرد كە بەردەوام بن. لە پاپڵپشتی كردنی بەشی ناوبراو لەڕووی ناردنی قوتابیان بۆ خولی هاوینە لەوڵاتی ئەڵمانیا و ورگرتنی دەرچوانی بەشی ناوبراو لە ماستەر و دابینكردنی سەرچاوە و كتێب ، هەروەها داوای لێكرد كە هەوڵبدەن جگە لەبەشی زمانی ئەڵمانی بەشەكانی تریی كۆلێژیش لەپاڵپشتی و هاوكارییەكانی ڕێكخراوی ناوبراو سوودمەند بن.
بەڕێز شمالینگ زۆر خۆشحاڵ بوو بەو پێشوازییە گەرمە و بەڵێنی دا كار لەسەر ئەم. داواكاریانە بكات و پاپڵشتییەكانیشیان. بۆ بەشی ناوبراو بەردەوام بێت.
لەكۆتاییدا بەڕێز ڕاگری كۆلێژ بەناوی ڕاگرایەتی كۆلێژی زمان سوپاس وپێزانینی پێشكەش بە بەڕێز شمالینگ كرد.

 

Leave a comment