بە هاوکاری کونسولگەری گشتی چین لە هەولێر پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی ‘پردی چینی یەک جیهان یەک خێزان’

ئەمڕۆ ۱٠ـ٥ـ۲٠۲۲ بەشی زمانی چینی لە کۆلێژی زمان، بە هاوکاری کونسولگەری گشتی چین لە هەولێر پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی 

‘پردی چینی یەک جیهان یەک خێزان’ بە ئامادەبوونی بەرێز وانگ جێگری کونسولی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان و پ.ی.د عاطف عبداللە فەرهادی راگری کۆلێژی زمان و چەندین کۆمپانیای چینی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی ئەنجامدا.

پردی چینی پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی گەورەی زمانی چینیە و لە هەمانکاتیشدا پێی دەگوتری ( ئۆلۆمپیاتی پەروەردەی چینی)و لەبنەڕەتدا لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی چین و سەنتەری فێرکردنی زمان و هاوکاری ڕێکدەخرێت.

ئەمساڵ پێشبڕکێکە پێ دەنێتە ناو بیست و یەکەمین ساڵی دەست پێکردنی و لە سەرەتای دەستپێکردنیەوەلە ساڵی 2002 تاوەکو ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و400 قوتابی بەهۆی خۆشەویستیان بۆ زمانی چینی لە زیاتر لە 150 وڵاتی جیاوازەوە بەشداری پێشبڕکێکەیان کردوە، و ساڵانە زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهانەوە گرینکی بە پیشبڕکێکە دەدەن و بە تامەزرۆییەوە چاوەرێین.

ئەمجارە پێشبڕکێکە لەلایەن سەنتەری فێرکردنی زمان و هاوکاری بە هاوکاری بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین ڕێکخراوە و لە هەمانکاتیشدا بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان ئەم پێشبڕکێکە ئەنجام بدرێت.

لە کۆتاییدا ئەم قوتابیانە پلەکانی یەکەم تا سێیەمیان بە دەستهێنا

۱ـ کاتیمە حەکیم

۲ـ دیلان کاوە

۳ـ عەلی حسن

ئەم قوتابیانەش لە بەشی توانای گفتوگۆی چینی پلەی یەکەم و دووەمیان بە دەست هێنا

۱ـ بەهمەن محمود 

۲ـ هیوا سعدی

هەروەها ئەم قوتابیانەش لە بەشی توانا کەسیەکان پلەکانی یەکەم و دووەمیان بە دەستهێنا

۱ـ رەیان مستەفا

۲ـ هێلین عەونی

دواتر لەلایەن كۆمپانیا چینییەكانەوە مۆبایل و كاتژمێری زیرەك پێشكەش بە قوتابیە سەركەوتووەكان كرا. 

پیرۆزە لەقوتابیانی بەشی زمانی چینی

دەستی سەرۆكایەتی بەشی زمانی چینی و مامۆستایانی خۆشەویست خۆشبێت بۆ ئەم ئاماداكارییە سەركەوتووە.

بەهیوای سەركەوتنی زیاتر لەگەڵ هەموو قوتابیانی كۆلێژی زمان

 

ن

Leave a comment