سميناريك به ناوي (كاريگه ري خويندنه وه له سه ر گه شه ى مندال ) پيشكەش كرا

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١٠/١٧

لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی زمان بەئامادەبوونی بەڕێزان پ.ی.د. عاطف فەرهادی و م.تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستا ڕێبوار نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و قوتابیانی سیمینارێکی بۆ بەڕێز دکتۆر (محەمەد حەسەن سەعید) پسپۆڕ لە نەخۆشییەکان و گەشەی منداڵان ) بە ناونیشانی :(کاریگەری خوێندنەوە لەسەر گەشەی منداڵ)ڕێکخست ، تیایدا بەڕێزیان تیشكیان خستە سەر گرنگی خوێندنەوە لەسەر تەندرووستی مرۆڤ بەتایبەتی تەندرووستی منداڵ.

لەكۆتایی سمینارەكە پێشبڕكێی خوێندنەوە و تێگەیشتن لەنێوان پێنج قوتابی كۆلێژی زمان و كۆمەڵێك قوتابی قۆناغی بنەڕەتی بەجیا كرا و دیاری بەسەر بەشداربوان دابەشكرا.

بۆزانین ئەم چالاکییە دوای ئەو کەمپینە هات کە دکتۆر محمد ماوەی ۱۰ ڕۆژبوو لەقوتابخانەکانی هەولێر ڕایگەیاندبوو۰

Leave a comment