قوتابیانی کۆلێژی زمان لەکۆنفڕانسی دووەمی بەخشینی گرانت سەرکەوتوبوون

ئەوڕۆ بەژداریمان کرد لە دووهەمین کۆنفرانسی بەخشینی گرانت بۆ باشترین پرۆژەی دەرچوون و ئایدیا. کۆنفرانسەکە لەلایەن دلنیایی جۆری زانكۆی سەلاحەدین ئەنجام درا. خۆشبەختانە 4 قوتابی لە بەشەکانی ئینگلیزی بە سەرپەرشتی مامۆستا خەلیل ، عربی بەسەرپەرشتی دكتۆر هەڵگورد فارسی بەسەرپەرشتی مامۆستا فازل و بەشی توركی بەسەرپەرشتی دكتۆر کاروان خەلات و رێزلێنانی باشترین پرۆژەی دەرچوون و 2 قوتابی بەڕێزیش لە بەشەکانی ئینگلیزی و تورکی خەلات و رێزلێنانی باشترین ئایدیا لەسەر ئاستی زانکۆ و کۆلێژیان وەرگرت. شایەنی باسە هەموو مامۆستا سەرپەرشتیارەکانیش رێزلێنانی باشترین سەرپەرشتی وەرگرت. من لێرەدا وەکو بەرپرسی دلنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان دەمەوێ دەست خۆشی لە هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم کە هاوکارمان بوون بۆ سەرکەوتنی پڕۆژەکە هەول و ماندوبوونێکی زۆریان دا بەراستی هەروەها بەپێویستی دەزانم سوپاسی لیژنەو سەرۆک لیژنەکانی دلنیایی جۆری کۆلیژەکەمان بکەم بەڕاستی لە پرۆسەیە زۆر هاوکارم بوون ئێمە بەبەردەوامی رێنمایی تازەمان بۆ دەهات بەڕاستی ئەوانیش درێخیان نەدەکردو بێزاریش نەبوون لە جێبەجێ کردنی رێنماییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دکتۆر هەلگورد و دکتۆر نهرۆ ئەوڕۆ وەکو سەرۆکی لیژنەی بەشی ئینگلیزی بەڕاستی موقفیان هەبوو لە سەنتەری ڕۆشنبیری خۆیان ئامەدە بوون لەگەل مامۆستا خەلیل بەتایبەتی لەکاتی پێشکەشکردنی سەمیناری ئەو قوتابییەی بەشی ئینگلیزی کە زۆر ماندوو بوون لە دابینکردنی لاپتۆپ و شتی فەنی هاوکارمان بوو هەروەها دەست خۆشی لەو قوتابیە بەڕێزەی بەشی ئینگلیزی دەکەم بەڕاستی سەری بەرز کردین لەکاتی پێشکەشکردنی سەمینار لەو هۆلە گەورەیە بە ئاکسێنێکی فوول ئینگلیزی زۆر متمانە بە خۆ هەتاوەکو تا کۆتایی بەشداربووان بە ترکیز گوێیان لێگرت. دەست خۆشی لە هەموو قوتابییەکان دەکەین دەست خۆشی لە مامۆستا رەزا و مامۆستا منال دەکەم لە دلنیایی جۆری کۆلیژمان مامۆستا رەزاش بەڕاست دەستی پەنجەی دیار بوو لەو پرۆسەیە لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی ڕاگری کۆلیژ د. عاطف و مامۆستا تەلعەت راگرایەتی کۆلیژەکەمان دەکەم بۆ هەول پالپشتیان لە سەرکەوتنی پرۆسەکە.

Leave a comment