پ.ى.د عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادى ڕاگرى كۆلیژ به ئاماده‌بوونى م. ته‌ڵعه‌ت تاهیر حه‌مه‌دعه‌لى یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلیژ و كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و قوتابییان پێشوازى له (چاندراماولى كێرن) كۆنسوڵى گشتیی وڵاتى هیندستان له كوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد. له‌و میانه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كوردستان و هیندستان و به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمى و زانستییه‌كان كرا. ناوبراو ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى بۆ پێشه‌شكردنى ئاسانكارى به‌تایبه‌تى له لایه‌نى پێدانى ڤیزا به مامۆستا و قوتابییانى زانكۆكه‌مان و هه‌روه‌ها ناردنى مامۆستا و قوتابییان بۆ به‌شداریكردن له خولى تایبه‌ت له وڵاته‌دا و ئاشنابوونیان به سیسته‌مى خوێندن له هیندستان. له كۆتایی دیداره‌كه‌دا كونسوڵى گشتیی هیندستان كۆمه‌ڵێك كتێبى سه‌باره‌ت به مێژوو و كه‌لتوورى وڵاته‌كه‌یان پێشكه‌ش به كتێبخانه‌ى كۆلیژ كرد.
دواتر ناوبراو سیمینارێكى به‌ناوویشانى (خوێندن له هیندستان) پێشكه‌ش به مامۆستا و قوتابییانى كۆلیژ كرد.