مامۆسایەکی بەشی زمان فەڕەنسی کۆلێژی زمان لەوڵاتی فەڕەنسا سمینارێکی لەسەر بندەستی و مەزڵومیەتی گەلی کورد پێشکەشکرد۰

سێمینارێک لە سەر بندەستی و مەزلومییەتی گەلی کورد بووە هۆی گریانی چەند مامۆستایەک.

 “دەربرێن لە ڕیگەی هونەری وێنەوە و بەکارهێنان لە ناو پۆلێکی فێربونی زماندا”

لە میانی بەشداری کردنم لە خولێکی پێداگۆژی لە شاری نانتی فەڕەنسا، بە پێویستم زانی سێمینارێک لە سەر مێژووی کورد و رۆلی کورد لە ناوچەکەدا بکەم. بۆ ئەم مەبەستە، سەرەتا نەخشەی کوردستان، رۆلی کورد و مێژووی کوردستانم لە ناوچەکەدا باسکرد، دواتر تیشکم خستە سەر کارەکانی کچە نیگارکیش و رۆژنامەنوسی بە توانا و گەنج زەهرا دۆگان کە لە دایکبووی سالی ١٩٨٩ی دیاربەکرە. ناوبراو لە سەر وینەکێشانی شاری نوسەیبینی باکوری کوردستان کە لەلایەن تورکیاوە لە سالی ٢٠١٦ خاپورکرابوو، لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا بە ٢ ساڵ و ٣ مانگ و ٢٢ رۆژ زیندانی کرا. ناوبراو هەمو پێداویستییەکی وێنەکێشانی لێ قەدەکرابوو، بۆ دەربرێنی هەست و ئازارەکانی گەلی کورد و هاوڕیکانی لە زیندان پشتی بە کەل و پەلە سەرەتاییەکان بەستبوو : فلچەی وێنەکێشانی لە قژی خۆی و هاورێیەکانی دروست کردبوو وە گشت وێنەکانی لە سەر جل و بەرگ و کارتۆن و زەرفی نامەکان کە بۆی دەهاتن دەکێشا. هەروەها بە چای، قاوە، خۆلەمێشی جگارە رەنگی دەکردن. وە لە رێگەی پارێزەر و دۆست و کەسە نزیکەکانی بە شێوەی نهێنی لە گرتوخانە دەنێردرانە دەرەوە و دەپارێزران.

زەهرا دۆگان سیمبولی مانەوە و رێزیستان بوو لە بەندیخانە و تا دواجار لە سالی ٢٠١٩ ئازاد بوو ئیستا دوور لە خزمو و کەسوکار و وولات دەژیت و

چەندین خەلاتی بە دەست هێناون.

Leave a comment