کونسولی کۆماری میللی چین سەردانی بەشی چینی

ئەمرۆ بەڕێز نی رۆ چی کونسولی کۆماری میللی چین سەردانی بەشی چینی کرد و لە لایەن بەڕێزان دکتۆر شیروان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، دکتۆر عاتف عبدللە راگری کۆلێژی زمان، دکتۆر بارزان شێخ جعفر سەرۆکی بەشی زمانی چینی و قوتابیان و مامۆستایانی بەشەکە پێشوازی لێکرا. سەردانەکەی بەڕێز نی بۆ بەشێ زمانی چینی بریتی بوو لە
۱ـ بەخێرهاتنی قوتابیان قۆناغی یەکەم.
۲ـ پێدانی سکولەرشیپ (زەمالەی خوێندن) بە قوتابیانی قۆناغی چوارەم
۳ـ لەگەل کۆتای هاتنی کۆرۆنا، رێکخستنی گەشتی زانستی بۆ ولاتی چین بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم و چوارەم
۳ـ لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کار و چالاکیەکانی بەشی زمانی چینی.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا دیاری کونسوڵگەری کە لە لایەن کۆمپانیای هواوی ئامادەکرابوو پێشکەش بە قوتابیانی قۆناغی یەکەم کرا.

Leave a comment