viber_image_2022-09-03_23-44-27-595
پاک کردنەوەى کۆلیژى زمان

ئەمڕۆ شەممە ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٩/٣ ڕاگرایەتی كۆلێژی زمان بە هاوكاری تیمی شارەوانی لەهەڵمەتێكدا ، بەمەبەستی خاوێن كردنەوەی كۆلێژ و ئامادەكاری بۆدەوامی فەرمی قوتابیان تەواوی گۆڕەپان و باخچەكانی كۆلێژی زمان و بەشێك لەكۆلێژی ئادابیان پاك كردەوە.  

viber_image_2022-08-24_12-09-22-601
كۆنسوڵی گشتی بەڕێز نی رووچی چاویكەوت بە دكتۆر بارزان

وردی/عربي/English ١٨ی ئابی ٢٠٢٢، كۆنسوڵی گشتی بەڕێز نی رووچی چاویكەوت بە دكتۆر بارزان، سەرۆك بەشی زمانی چینی لە زانكۆی سەڵاحەدین، جەختیشی لەوە كردەوە كە كونسوڵخانەی گشتی هەمیشە پاڵپشتی داهاتووی بەشی زمانی چینی دەكات و هەماهەنگی پەروەردەیی نێوان هەردوولا بەرەوپێش دەبات .ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ١٨ أغسطس ٢٠٢٢، التقى القنصل العام السيد ني روتشي بالدكتور برزان، […]

مامۆسایەکی بەشی زمان فەڕەنسی کۆلێژی زمان لەوڵاتی فەڕەنسا سمینارێکی لەسەر بندەستی و مەزڵومیەتی گەلی کورد پێشکەشکرد۰

سێمینارێک لە سەر بندەستی و مەزلومییەتی گەلی کورد بووە هۆی گریانی چەند مامۆستایەک.  “دەربرێن لە ڕیگەی هونەری وێنەوە و بەکارهێنان لە ناو پۆلێکی فێربونی زماندا” لە میانی بەشداری کردنم لە خولێکی پێداگۆژی لە شاری نانتی فەڕەنسا، بە پێویستم زانی سێمینارێک لە سەر مێژووی کورد و رۆلی کورد لە ناوچەکەدا بکەم. بۆ ئەم مەبەستە، سەرەتا نەخشەی […]

FB_IMG_1658432262099
خولى تایبەت بەفێربوونی زمانی چینی

بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.ی.د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین – هەولێر  ‎بەشی زمانی چینی کۆلێژی زمان ، خولێكی تایبەت بەفێربوونی زمانی چینی كردەوە. لە رێککەوتی ۲٠ـ۷ـ۲٠۲۲ بەشی زمانی چینی كۆلێژی زمانی زانكۆی سەلاحەدین – هەولێر خولێكی تایبەت بەفێربوونی زمانی چینی بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.ی.د. عاطف عبدالله فەرهادی ڕاگری كۆلێژ و بەڕێز د. بارزان شێخ جەعفەر بەرزنجی […]

FB_IMG_1658341798482
جەژنتان بيرۆزبيت

  مامۆستایانی بەڕێز فەرمابەرانی خۆشەویست قوتابیانی زێدە ئازیز بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان پیروزیاییتان لێدەکەم ولەخودای گەورە داواکارم هەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت۰ پ۰ی۰د۰ عاطف عبدالله فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان ۲۰۲۲/۷/۹    

FB_IMG_1655921410061
ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلێژ سەردانى سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر وزانكۆی بەیانيان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٢ بەیاوەری بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلێژ ، بەبۆنەی دەستبەكاربوونی هەرسێ سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر وزانكۆی بەیان سەردانی هەرسێ زانكۆی ناوبراومان كرد. سەرەتا سەردانی بەڕێز پ.ی.د. كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدینمان كرد و قەڵغانی پیرۆزباییمان بەناوی ئەنجومەنی كۆلێژ پێشكەشی بەڕێزیان كرد. دواتر سەردانی بەڕێز پ.د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی بەیانمان […]

FB_IMG_1655760574145
كتێبخانەی كۆلێژی زمان دووبارە بەناوی پ.د. محەمەد مەعروف فەتاحكتێبخانەی كۆلێژی زمان دووبارە بەناوی پ.د. محەمەد مەعروف فەتاح دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/٢٠ بەبۆنەی دوازدەمین ساڵیادی كۆچی دوایی پرۆفیسۆر د. محەمەد مەعروف فەتاح ناسراو بە (حەمەی مارف) بەئامادەبوونی خانەوادەی مامۆستای كۆچكردوو و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا وفەرمانبەر وقوتابی و میوانان ، كتێبخانەی كۆلێژی زمان دوای جیاكردنەوەی لە كتێبخانەی كۆلێژی ئاداب وەك وەفایەك بۆ مامۆستای هەمووان، دووبارە بەناوی مامۆستای كۆچكردومان ناونایەوە.  هەروەها لەپای پێشكەشكردنی ژمارەیەكی […]

FB_IMG_1655662070818
بەئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مام حەمید و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان یادی مام حەمیدی ماندونەناسمان بەرز ڕاگرت.

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٦/١٩ لەكۆلێژی زمان ، بەئامادەبوونی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مام حەمید و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان یادی مام حەمیدی ماندونەناسمان بەرز ڕاگرت. وەك وەفایەك بۆ خەبات و ماندوبوونی مام حەمید ، هۆڵێكمان لە هۆڵەكانی خوێندن بەناوی بەڕێزیان كرد. پێم وایە ڕۆڵی خزمەتگوزار و فەرمانبەرانی خۆشەویست بەهیچ شێوەیەك لەڕۆڵی مامۆستایانی […]

ئاگاداری

قوتابیانی دەرەکی کۆلێژی زمان ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی پاکانەئەستۆیان تەواوکردوە و کودیان وەرنەگرتوەتەوە بۆئەوی بارگرانیان بۆدرووست نەبێت و پێویست بەوەنەکات لەشارەکەی خۆیەوە دووبارە سەردانی کۆلێژ بکات؛ بۆ وەرگرتنەوەی کۆد؛ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بڕیاریدا ژمارە تەلەفۆنێک تەرخان بکات بۆ ناردنی پاکانەئەستۆ و وەرگرتنەوەی کۆد۰تێبینی: لەڕێگەی ڤایبەرەوە ناوی سییانی و قۆناغ و بەش و پاکانەئەستۆ بۆژمارەی بەڕێز مامۆستا مەریوان […]

FB_IMG_1652877193027
ئاگاداری

ئاگاداریبەهەموو شێوەیەک هێنانی مۆبایل بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە قەدەغەیە۰تێبینی : ڕاگرایەتی کۆلێژ شوێنی تایبەتی لە پرسگە داناوە بۆ دانانی مۆبایل۰