کونسڵگەری گشتی چین لەهەولێر دیاری پێشکەش بە بەڕێز پ۰ی۰د۰ عاطف فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١/٣١كونسڵگەری گشتی چین لەهەولێر بەبۆنەی ساڵی نوێی چینی (ساڵی پڵینگ) لەڕێگەی مامۆستا (خوو) وەوە ئەم دیارە جوانانەیان پێشكەش كردم سوپاس بۆ بەڕێز (نی ڕووچی) كونسڵی گشتی و تەواوی كارمەندانی كونسڵگەری ناوبراو .بەهیوای ساڵێكی پڕ لە خۆشی و شادی بۆ هەموولایەك .

وەزیرى هەرێم لە گەڵ شاندى یاوەرى سەردانى کۆلێژى زمانى کرد

ئەمڕۆ دووشەم ڕێکەوتی ٢٤-١-٢٠٢٢ ئایدن مەعروف ، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی ڕاگرایەتی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدینی کرد و لەپای ھاوکاری بەردەوام و ھەماھەنگیان لەگەڵ بەشی زمانی تورکی خەڵاتی ڕێزلێنانی بە پ.ی.د. عاطف عبداللە فەرھادی ڕاگری کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەددین بەخشی

FB_IMG_1658747790045
ڕاپۆڕتێك لەسەر بەشی زمانی چینی

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۲/۱/۱۹ بەڕێز پ۰ی۰د۰ عاطف فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان بەئامادەبوونی بەڕێز د۰ بارزان بەرزنجی سەرۆکی بەشی زمانی چینی و مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ناوبراو پێشوازی لە ئاژانسی هەواڵی Associated Press ی ئەمریکی كرد كەبەمەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆڕتێك لەسەر بەشی زمانی چینی سەردانی بەشی ناوبراویان كردبوو.

FB_IMG_1658747216185
ستافی نوێی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی زمان

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۲/۱/۱۹ بەڕێز ڕاگری کۆلێژی زمان پ۰ی۰د۰ عاطف عبدالله فەرهادی بەئامادەبونی بەڕێزان م۰ تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و م۰ عبدالجبار بارزانی سەرۆکی بەشی زمانی فەڕەنسی و پ۰ی۰د۰ جیهاد شکری مزوری بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا پێشوازی لەستافی نوێی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی زمان کرد و پیروزیایی دەستبەکاربوونی لە بەرپرس و کارگێڕانی لێژنەی ناو براو کرد […]

FB_IMG_1658746862780
اساسيات النحو العربي للطالب الجامعي – وصف وتطبيق

كتێبی (اساسيات النحو العربي للطالب الجامعي – وصف وتطبيق) کە کتێبێکى ئەکادیمى زانستییە لە بوارى “نحو” له‌ بڵاوكراوه‌كانی زانکۆى سەلاحەدین. ئامادەکردنى بەڕێزان پ. د. گوڵیزار کاکل عزیز و پ.د. دڵخۆش جارالله دزەیى و پ.د. أشواق محمد اسماعیل النجار ، لە چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین چاپکراو کەوتە بەردەستى خوێنەرو ئەکادیمیستیانى کوردستان

گفتوگۆی قوتابی دکتۆرای زمان (سەعدی سەعدون سەرتیپ)لە بەشی زمانی عەرەبی

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢١/١١/٢٨ گفتوگۆی قوتابی دکتۆرای زمان (سەعدی سەعدون سەرتیپ)لە بەشی زمانی عەرەبی بەناونیشانی (الفروق النحویة فی الأدوات فی کتاب سیبویە-دراسە تداولیة)لە هۆڵی عبدالحمید یعقوب ئەنجامدرا، جێی باسە لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێكهاتبوو:١.پ.د.دلخۆش جاراللە حسێن زانکۆی سەلاحەدین٢.پ.د.نشات علی محمود زانکۆی سەلاحەدین٣.پ.د.عزة عدنان احمد زانکۆی زاخۆ٤.پ.ی.د.عبدالرحمن عزیز مستەفا زانکۆی ڕاپەڕین٥.پ.ی.د.هشام فالح حامد زانکۆی […]

بەڕێز پ۰ی۰د. عاطف فرهادى ڕاگری کۆلێژی زمان بەیاوەری بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ سەردانی بەڕێز دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەیان کرد

ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢١/١١/١٤ بەیاوەری بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی كۆلێژی زمان بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بە دەرچوانی كۆلێژی زمان و هەماهەنگی نێوان مامۆستایانی كۆلێژ و لێژنەكانی وەزارەتی پەروەردە بەتایبەتی لێژنەی پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەكانی خوێندن لەدیوانی وەزارەت سەردانی زۆر بەڕێز ئالان حەمه سعيد وەزیری  پەروەردەمان كرد.   بەڕێزیان زۆر بەگەرمی پێشوازییان لێكردین و ئێمەش وەك […]

پێشوازی کردن له بەرێز كلێمنس سێمتنەر کونسوڵی گشتی کونسڵگەری گشتی ئەڵمانیا له لایەن بەرێز د.عاطف فەرهادی راگری کولیژ و به ریز د.لەنجه عبدالرزاق دباغ سەرۆکی بەشی زمانی ئەڵمانی

لەم دیدارەدا بەرێز د.عاطف فەرهادی سوپاسی بەرێزیانی کرد بەرامبەر خەمخۆری و بەدواداچونی بەردەوامی بەڕێزیان بۆ بەشی زمانی ئەڵمانی و ئاستی قوتابیانی ئەم بەشە.هەرەوها داوای لە بەرێزیانی کرد بەردەوام بن لەسەر هاوكارێكردنی بەشی ناوبراو لەڕووی دابینكردنی كتێب و سەرچاوە و كونسڵگەری ببێتە پردێك بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان زانكۆی سەلاحەدین و زانكۆكانی ئەڵمانیا و پەیوەندییەكان فراوانبكرێت و […]

FB_IMG_1623606529260
سەرەدانی بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا و سەرۆکی زانکۆ بۆ کولێژی زمان

ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۰۲۱/٦/۱۳ بەڕێز (د. ئارام محمد قادر) وەزیری خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا، بەیاوەری بەڕێزان بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت و بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین(پ.د. جەوھەر فەتاح سعید) و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، سەردانی کۆلێژی زمانیان کرد، لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. عاطف فرهادى ) ڕاگری کۆلێژ پێشوازییان لێکرا ، دواتر ھۆلەکانی تاقیکردنەوەی […]