ڕۆژی يه‌ك شەممە 30/ 1 / 2022سعات 11 am به‌ئامه‌ده‌بوونی بەڕێزان (پ.ی.د. کاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری كۆلێژ و ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر و ( د.شوان عمر خليل ) بڕیارده‌ری به‌ش ، له گه‌ڵ به‌ڕێزان ( امین لاجانی ) به‌رپرسی ناوچه‌ی ئایندهی پارتی دیموكراتی كوردستان و ( پشتیوان خۆشناو ) كارگێری ناووچه‌ی ئایندهی پارتی دیموكراتی كوردستان و( هه‌كار به‌هرام شیروانی ) به‌رپرسى نووسینگه‌ی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ، وئامهدهبوونی به‌شێكى زۆر له قوتابیانی كۆلێژ.. ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسینی قوتابیانی قۆناغی یه‌كی كۆلێژ سازكرا .
وئاههنگهكه ده‌ستی پێكرد به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكای شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری خاكی كوردستان .
پاشان بەڕێز (پ.ی.د. کاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری كۆلێژ به‌م بۆنهیهووه ووته‌یه‌كی به‌نرخی پێشكه‌ش كرد .
وله میانه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا بروانامه‌ی سوپاس و پێ‌زانین له لایه‌ن به‌ڕێزان ڕاگر و ی. ڕاگر و بڕیارده‌ری به‌ش و میوانه به‌ڕێزه‌كاندا دابه‌ش كرا به سه‌ر قوتابيه يهكهمهكانی قۆناغه جیاوه‌زه‌كانی كۆلێژ.
وله كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا وێنه‌ی گشتی بۆ مامۆستا و قوتابیان چركاندرا.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين