رۆژى یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی 18/2/2024 كاتژمێر11:30ی am له‌هۆڵى پ.د.خالد سعید توفبق بۆ سیمینارات، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( د. علي طه اكرم ) سەرۆک بەش بە وەکالەت ، ( د.محمد کاکە الله ) بڕیاردەرى به‌ش ،( پ.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( د. یونس عثمان علي ) سەرۆکی نۆرینگەی یاسایی و سکرتێری گۆڤاری زانکۆ بۆ یاساوڕامیاری ، ( د.دیاری مسعود خلیل ) به‌رپرسی لێژنه‌یی دلنیایی جۆری كۆلێژ ، ( م. ڕۆشنا اکرم سعد ) بەرپرسى هۆبەى تۆمار ، ( م.ی. كفاح حمید سلطان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی باڵا ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
زنجیره سمینارێك ئه‌نجام درا بە سەرپەرشتی بەرێز (د.شهلا احمد) له لایه‌ن به‌رێزان:
• (د.شهلا احمد) به ناونیشانی (تخصيص الواردات الاتحادية في العراق).
• قوتابی ديار صلاح به ناونیشانی (سلطة فرض الرسوم والضرائب في العراق).
• قوتابی ئارين ئازاد به ناونیشانی (طرق سد العجز الوارد في الموازنة العامة في العراق).
سیمیناره‌كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی زۆر باش پێشكه‌ش كرا بە ئامەدەبووان.
سیمیناره‌کە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان.
سیمیناره‌كه كۆتایی هات به چركاندنی وێنه‌یی به كۆمه‌ڵ بۆ ئامه‌ده‌بووان.