

زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی چالاکی زانستی دادگای گریمانەیی هاوبەش
ڕۆژی پێنچ شەممە ١٢-١٢ -٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی هەر یەك لە بەڕێزان (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا و (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) یاریدەدەری ڕاگر و (د.علی طە اکرم کانی) سەرۆکی بەشی یاسا ، کۆلێژی یاسا لە (زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر) بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی یاسا لە (زانکۆی ڕاپەرین) هەستا بە ڕێکخستنی چالاکی زانستی دادگای گریمانەیی بۆ قوتابیان، لە ژێر سەرپەرشتی:
مامۆستایانی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین هەریەک لە بەڕێزان:
١. پ.د. سامان عبداللە
٢. د. محمد کاک اللە
٣. م. ی. هیمداد سردار
هەروەها لە بەشی یاسا لە زانکۆی ڕاپەرین بەڕێز (پ.ی.د. شاخەوان خدر)
شایەنی باسە لە کۆتایی چالاکیەکە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ڕێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیارانی چالاکیەکە و دەست خۆشی خۆی ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیان کرد لە هەردوو بەشی یاسا لە هەردوو زانکۆی ئاماژە پێکراو ، هیوای ئەنجامدانی چالاکی زیاتری هاوبەشی خواست لە داهاتوودا.