

لێژنەى تانەکان لە ئەنجامەکانى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی ساڵی خوێندنى ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە بەروارى (٢٠٢٣/٦/٥،٤) کۆبوونەوە بۆ سەیرکردنى سەرجەم ئەو داواکاریانەى کە لەلایەن قوتابیانى هەر پێنج قۆناغى بەشی یاسا لە کۆلێژى یاسا پێشکەشکرابوون وەکو تانەگرتن لە ئەنجامەکانى تاقیکردنەوەکانى کۆتایی ساڵ (خوولى یەکەم)، دواى بەدواى پێداچوونەوە بە سەرجەم پەڕاوى تاقیکردنەوەکان و لیستى نمرەکانى ئەو قوتابیانە، لێژنە گەیشتە ئەم ئەنجامەى خوارەوە:
هاوتا (مطابق) بوونى هەموو ئەنجامەکانى قوتابیان لە قۆناغەکانى (یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم)ى بەشی یاسا، ئەنجامەکان وەکو خۆى مانەوە و هیچ گۆڕانکارى لە ئەنجامى تاقیکردنەوەکان نەبووە جگە لەم حالەتەى خوارەوە نەبێ کە ئەنجامەکەى گۆڕا.
ئەنجامى دواى تانە | ئەنجامى پێش تانە | ناوى بابەت | قۆناغ | ناوى قوتابى |
دەرچوو بە (پەسەند) | کەوتوو | التشريعات المكملة في القانون الخاص | پێنجەم | سردار صالح عمر |
لێژنەى تانەکانى تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ