ڕۆژی پێنج شه‌مه ڕێكه‌وتی 15/12/2021 كۆلێژی یاسا هه‌ستان به ئه‌نجامدانی به‌رز ڕاگرتنی ئاڵای كوردستان وه‌كو سومبولی نیشتیمانی وهنهتهوهیی گه‌لی كوردستان، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ڕاگری كۆلێژوو سه‌رۆكی به‌شی یاسا ویاریده‌ده‌ری ڕاگر ومامۆستایان وقوتابیان وفه‌رمانبه‌رانی كۆلێژ.
له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) ووتارێكی پێشكه‌ش كردوو تیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌م ڕۆژه بۆ گه‌لی كوردستان وه‌كو هیمایهك بۆ خه‌بات وتێكۆشانی گه‌لی كورد بۆ به‌دی هینانی مافه ره‌واكانی .
پاشان نوێنه‌ری قوتابیان له جیاتی قوتابیان ووتارێكی پێشكه‌ش كرد ، وهه‌روه‌ها له لایه‌ن چه‌ن قوتابیه‌كی كۆلێژ هۆنراوه‌و شیعری نه‌ته‌وه‌ی ونیشتیمانیان پێشكه‌ش كرد .
دڵشاد محمد رحمن
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی یاسا
زانكۆی سه‌لاحه‌ددین