كۆلێژی یاسا-سه‌نته‌ری نۆرینگه‌ی یاسای سیمیناری (ته‌وه‌ری چواره‌می خولى توێژینەوەی زانستى سه‌رچاوه‌ی داهێنانه)
بڵاوكردنه‌وی توێژینەوه یاسایی له گۆڤاره زانستیه ئاست به‌رزه‌كانی جیهانی)
سەنتەری نۆرینگەی یاسایی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ( د. یونس عثمان علي ) و بەهاوکاری لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلیژ و بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەش لە کۆلێژی یاسا – زانکۆی سەلاحەدین ، له به‌رده‌وامی خولی (توێژینەوەی زانستی سەرچاوەی داهێنانە) كه بۆ مامۆستایان و قوتابیانی ماستەر ودکتۆرا ئه‌نجامی ئه‌دا ، و لە چوارچێوەیی خوله‌كه، ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 27/2/2024 كات ژمێر 11ی به‌یانی له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات.
به‌ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت ، ( پ.د. سرهنگ البرزنجي ) به‌رپرسی سه‌نته‌ری مافی مرۆڤ ، ( پ.د. كمال انور یابه ) به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی یاسایی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ، ( پ.د.تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( د. یونس عثمان علي ) سه‌رۆكی نۆرینگه‌ی یاسایی و سكرتێری گۆڤاری زانكۆ بۆ یاسا و ڕامیاری ، ( د. دیاری مسعود خلیل ) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
لە هه‌فته‌ی چواره‌م ته‌وه‌رێك پێشكه‌ش كرا له لاین به‌ڕێز ( پ.ی.د. ایاد یاسین حسین ) مامۆستا له كۆلێژی یاسا بەناونیشانی ( بڵاوكردنه‌وی توێژینەوه‌ی یاسایی له گۆڤاره زانستیه ئاست به‌رزه‌كانی جیهانی ).
سیمیناره‌كه له لایه‌ن به‌ڕێز ( پ.ی.د. ایاد یاسین حسین ) به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی زۆر باش پێشكه‌ش كرا بە ئامەدەبووان.
سیمیناره‌کە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان.
سیمیناره‌كه كۆتایی هات به چركاندنی وێنه‌یی به كۆمه‌ڵ بۆ ئامه‌ده‌بووان.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه خولەکە لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژى یاسا – زانکۆى سەلاحەدین و دەرەوەى کۆلێژ بەڕێوەدەچێت.