تاوتوێی تێزی ماسته‌ر نامه‌ی قوتابی خوێندنی باڵا دلاوه‌ر عزیز خلیل

ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 2022 / 12 / 21 كات ژمێر 9 ی به‌یانی ، له كۆلێژی ياسا، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش، ( خاتوو كفاح حمید سلطان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی باڵا ، تاوتوێی تێزی ماسته‌ر نامه‌ی قوتابی خویندنی باڵا / یاسای تایبه‌ت / ( دلاوه‌ر عزیز خلیل ) به‌ ناونیشانی ( المسؤولية المدنية عن الاضرار الناتجة عن التلقيح الالزامي – دراسة مقارنة ) ئه‌نجام درا .

تاوتوێی تێزی ماسته‌ر نامه‌كه‌ ده‌ستی پێكرد به‌ ده‌قه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ خوێندنه‌وه‌یی سوره‌تی فاتیحه‌ بۆ گیانی پاكی شه‌هیدی زانست و زانكۆ خوالێخۆشبوو ( پ.د. كاوان اسماعيل ابراهیم ) ڕاگری پێشوی كۆلێژی یاسا .

لێژنه‌ی تاوتوێكردن و گفتوگۆكردن پێكهاتبوون له‌م مامۆستا به‌رێزانه‌ی خواره‌وه :

1- پ..د. رعد ادهم عبدالحميد – سه‌رۆك لێژنه

2- پ.ى.د. هۆزان عبدالمحسن عبدالله – ئه‌ندام

3- پ.ی.د. عبد الباسط كريم مولود – ئه‌ندام

4- پ.ى.د. هیوا ابراهيم قادر – ئه‌ندام وسه‌رپه‌رشتیار

دڵشاد محمد رحمن

به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا

زانكۆى سه‌لاحه‌ددين