تاووتوێى دكتۆرا نامەى قوتابى میدیا داود حسن

ڕۆژی پێنج شەممه ڕێكەوتی 2021/11/4 كاتژمێر 9ی بەیانی له هۆڵى تاووتوێكان كۆلێژى ياسا / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، وبە ئامادەبوونى به‌ڕێزان (پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم) ڕاگری كۆلێژ و (پ.ی.د. مسعود حمید اسماعیل) سه‌رۆك به‌شی یاسا و خاتوو ( كفاح حمید سلطان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی خووێندنی باڵا، تاووتۆێى دكتۆرا نامەى قوتابى خوێندنی باڵا ( میدیا داود حسن ) به‌ ناونیشانی (حمایة المستهلك من الممارسات المنافیة للمنافسة‌ فی القانون العراقي – دراسة مقارنة) ، له‌ یاسای تایبه‌ت/ ئاسایی كرا، ولێژنەى تاوتوێكردنى دكتۆرا نامەكه پێك هاتبوو له بەڕێزان :

1- پ. د. دانا حمه‌ باقی عبدالقادر / سه‌رۆك لێژنه‌

2- پ.ی. د. عدنان باقی لطیف / ئه‌ندام

3- پ. ی. د. هیوا ابراهیم قادر‌ / ئه‌ندام

4- پ.ی.د. سحر رشید حمید النعیمی / ئه‌ندام

5- پ.ی.د. شیروان هادی اسماعیل‌ / ئه‌ندام

6- پ. د. حسین توفیق فیض الله / ئه‌ندام وسەرپەرشتیار

وپاش گفتوگووێكى تێرۆ تەسەل، دكتۆرا نامەکەی پێ به خشرا، و لێرەوە پيرۆز بايەکی گەرمی لێدەکەین .

دڵشاد محمد رحمن

به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا

زانكۆى سه‌لاحه‌ددين