تاووتوێى ماسته‌ر نامەى قوتابى دڵشاد حسن مصطفى نجار

ڕۆژی سێشەممه ڕێكەوتی 2021/12/14 كاتژمێر 9ی am له هۆڵى تاووتوێكان كۆلێژى ياسا / زانكۆى سەلاحەددين- هەولێر، بە ئامادەبوونى به‌ڕێزان ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری كۆلێژ , (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ى.ڕاگر, (پ.ی.د. مسعود حمید اسماعیل) سه‌رۆك به‌ش , ( د.شوان عه‌لاف ) بڕیاده‌ری به‌ش, خاتوو ( كفاح حمید سلطان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی خووێندنی باڵا ، تاووتۆێى ماسته‌ر نامەى قوتابى خوێندنی باڵا ( دڵشاد حسن مصطفى نجار ) كرا به‌ ناونیشانی ( چوار چێوه‌ی یاسایی بۆ به‌رێوه‌بردنی دامزراوه‌ی گشتیه‌كان له‌ ڕێگای كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان – عێراق) “توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌راودكاری” ، ولێژنەى تاوتوێكردنى ماسته‌ر نامەكه پێك هاتبوو له بەڕێزان :

1- پ. د. احمد خورشيد حميدي‌ / سه‌رۆك لێژنه‌

2- پ. د. رعد ادهم عبدالحميد / ئه‌ندام

3- پ. ی. د. سه‌نگر داود‌ محمد / ئه‌ندام

4- پ. د. عبدالملك يونس محمد / ئه‌ندام وسەرپەرشتیار

وپاش گفتوگووێكى تێرۆ تەسەل، ماسته‌ر نامەکەی پێ به خشرا، و لێرەوە پيرۆز بايەکی گەرمی لێدەکەین .

دڵشاد محمد رحمن

به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا

زانكۆى سه‌لاحه‌ددين