ڕۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 2024-6-13 كاتژمێر 9:30ی به‌یانی له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق / كۆلێژی یاسا ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. بخت‌یار صابر بایز ) ڕاگری كۆلێژ ، ( د. علی طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شی یاسا به وه‌كاله‌ت ، ( د. محمد کاکە اللە ) بڕیادەری بەش ، ( د. سۆلاف كاكه‌یی ) نووێنه‌ری مامۆستایان ، ( پ.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری ، ( م.ی. كفاح حمید سلطان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی باڵا ، به‌شیك له مامۆستایانی كۆلێژی یاسا و زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.
له پێناو به‌ره‌و پێشبردنی ڕه‌وتی توێژینه‌وه ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به ههمهمانگی له گه‌ڵ هۆبەی دڵنایی جۆری / كۆلێژی یاسا ، هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی وۆركشۆپێك له ژێر ناونیشانی (توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواری مرۆڤایه‌تی : ده‌رفه‌ت و ئالنگارییه‌كان) ، له لایه‌ن به‌رێزان ( پ.د. هیمداد عبدالقهار – پ.ی.د. عباس برهان – پ.ی.د.ایاد یاسین – پ.ی.د.موفق عادل عمر).
وۆركشۆپه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی زۆر باش پێشكه‌ش كرا بۆ ئامه‌ده‌بووان ، دواتر وۆركشۆپه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به پرسیار و گفتووگۆی ئامه‌ده‌بووان.
دواتر سوپاس و ڕێزلێنان پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن به‌ڕێز ( پ.د. بخت‌یار صابر بایز ) ڕاگری كۆلێژی یاسا بۆ هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان:
1- پ.د. هیمداد عبدالقهار
2- پ.ی.د. عباس برهان
3- پ.ی.د. ایاد یاسین
4- پ.ی.د. موفق عادل عمر