

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئە نجام دانی پانێڵ
ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ( 14/1/2025) كاتژمێر 10:30ى بەیانى لە هۆڵی (پ.د. خالد سعید توفیق) بۆ سیمینارات ، لە ژێر چاودێرى بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگرى کۆلێژ، و بە ئامەدەبوونى بەڕێزان (پ.ى.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر ، (د. على طه اکرم) سەرۆک بەشى ياسا ، بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانى کۆلێژ.
لێژنەی دڵنیایی جۆری پانێڵێکى ئەنجام دا لە ژێر ناونیشانی (خەتەنە کردنى مێیینە: ڕەگوڕیشەى نەریتى کۆمەڵایەتى و واقعە تەندورستى و یاساییەکەى) – (ختان الاناث: جذور التقاليد و الواقع الصحي و القانوني) بۆ بەڕێزان:
١- پ.ى.د. محمد صباح سعید مامۆستاى زانکۆ
٢- د. هێڤى حسن رمضان مامۆستاى زانکۆ
٣- د. ديلمان ئازاد حسن پزیشکى داد – مامۆستاى زانکۆ
٤- ڤيان طاهر صالح قوتابى زانكۆ – پێشکەش کارى پانێڵ
بەڕێزان بەژداربووان زۆر بە جوانى پانێڵەکەیان پێشکەش بە ئامەدەبووەکان کرد ، دواتر پانێڵەکە دەوڵەمەند کران بە پێشنیار و پرسیارى ئامەدەبووان.
لە کۆتایی دا سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگرى کۆلێژى یاسا پێشکەش کرا بۆ هەر یەک لە بەڕێزان:
١- پ.ى.د. محمد صباح سعید مامۆستاى زانکۆ
٢- د. هێفى حسن رمضان مامۆستاى زانکۆ
٣- د. ديلمان ئازاد حسن پزیشکى داد – مامۆستاى زانکۆ
٤- فيان طاهر صالح قوتابى زانكۆ – پێشکەش کارى پانێڵ
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر