سەنتەری کلینیکی یاسایی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ( د. یونس عثمان علي ) و بەهاوکاری لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلیژ و بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەش لە کۆلێژی یاسا – زانکۆی سەلاحەددین ، له به‌ر‌ده‌وامی خولی (توێژینەوەی زانستی سەرچاوەی داهێنانە) كه بۆ مامۆستایان و قوتابیانی ماستەر ودکتۆرا ئه‌نجامی ئه‌دا ، و لە چوارچێوەیی خوله‌كه، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 3/3/2024 كات ژمێر 11ی به‌یانی له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات.
به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت ، ( پ.د. ڕزگار محمد قادر) سەرنووسەری گۆڤاری زانکۆ بۆ یاسا‌و ڕامیاری ، ( پ.د. سرهنگ حمید البرزنجی ) سه‌رۆكی سه‌نته‌ری مافی مرۆڤ ، ( د. محمد كاكه الله ) بڕیاده‌ری به‌ش ، ( د. سۆلاف كاكه‌یی ) نوێنه‌ری مامۆستایان ، ( د. یونس عثمان علي ) سەرۆکی سەنتەری کلینیکی یاسایی ، ( م.ى. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵا ، ( عبدالكریم حاتم ) یه‌رپرسی لێژنه‌یی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژ ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
لە هه‌فته‌ی كۆتایی خوله‌كه ته‌وه‌رێك پێشكه‌ش كرا له لاین به‌ڕێزان ( پ.د.تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان) و ( د. دیاری مسعود خلیل ) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری كۆلێژ له ژیرناونیشانی:
(دەستپاکی زانستی لە توێژینەوەدا وگرنگی توێژینەوە لە دڵنیایی جۆری)
سیمیناره‌كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی زۆر باش پێشكه‌ش كرا به ئامه‌ده‌بووان .
سیمیناره‌کە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
له كۆتایی دا وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئامه‌ده‌بوان.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه خولەکە لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژى یاسا – زانکۆى سەلاحەدین و دەرەوەى کۆلێژ بەڕێوەدەچێت.