ئەمڕۆ ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتی 2024-2-20 كاتژمێر 10:00 به‌یانی له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( د. سۆلاف كاكه‌یی ) نوێنه‌ری مامۆستایان ، ( د. دیاری مسعود ) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، ( م. رۆشنا اكرم سعد ) به‌رپرسی هۆبه‌ی تۆمار ، ( م.ى. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵا ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
سه‌نته‌ری مافی مرۆڤ لە کۆلێژی یاسا زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر، هەڵسا به رێكخستنی ووركشۆپێك سەبارەت بە پێشبڕکێی نووسینی ڕاپۆرتی ئەکادیمی و زانستی لە پڕۆژەی پێشخستنی مافی دادگایی‌کردنی دادپەروەرانە و باشترکردنی بارودۆخی دەستبەسەرکراوان و ڕێگری‌کردن لە ئەشکەنجەدان و وەستاندنی سزای لە سێدارەدان.
کە بە هەماهەنگی لە نێوان کۆلێژەکانی یاسا لە زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی دهۆک و ڕێکخراوی فریاکەوتنی و ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO ) ئەنجام دەدرێت.
ووركشۆپه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی زۆر باش پێشكه‌ش كرا بە ئامەدەبووان.
ووركشۆپه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکرێت.
هەر زانکۆیەک بە (20) ڕاپۆرت بەشدار دەبێت کە لەلایەن قوتابیانی قۆناغی (بەکالۆریۆس)ەوە ئامادە دەکرێن.
ووركشۆپه‌كه كۆتایی هات به چركاندنی وێنه‌یی به كۆمه‌ڵ بۆ ئامه‌ده‌بووان.