زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا
ب – سازدانی ڤیستیڤاڵی کەلتووری و ئاهەنگی یەکتر ناسین – ئەلبوومی یەکەمی وێنه‌كان
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 30/10/2023 كاتژمێر 10:30 بەیانی له گۆڕەپانی کۆلێژی یاسا ، بە ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. فرهاد عه‌لی ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سهڵاحەددین بۆ كاروباری قوتابیان به نوێنەرایەتی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سهڵاحەددین ( پ.ی.د. كامران یونس محمد امین ) ، بەڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی. ڕاگر . ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌ش به وه‌كاله‌ت ، ( د. محمد كاكه الله ) بڕیاده‌ری به‌ش ، ( پ.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( م.ی. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا ، بەڕێزان ( مەتین زێوەیی ) ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت ، ( هەکار بهرام شێروانی ) بەرپرسی نووسینگەی زانکۆی سەڵاحەددین ـ مرۆڤایەتیەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان ، بەڕێز ( شیرین خالد ) به‌رپرسی لێژنەی ناوچه‌ی ئاینده و كارگێرانی ناوچه ، قوتابی ( عبدالکریم حاتم ) بەرپرسی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان، ژماریه‌ك له میوانان و كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ، وە به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی كۆلێژ .
لە ژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژ لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی كۆلێژی یاسا هەڵسان بە ئەنجام دانی (ڤیستیڤاڵی کەلتوری و ئاهەنگی یەکتر ناسین) بۆ قوتابیانی کۆلێژ .
سه‌ره‌تایی ڤیستیڤاڵ و ئاهه‌نگه‌كه ده‌ستی پێكرد به ده‌قه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای سەربەخۆی كوردستان وسهروهریان بارزانی نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو.
پاشان به‌ڕێز ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كرد و ئاماژەی كرد به گرنگی سازدانی ئه‌م جۆره ڤیستیڤاڵ و ئاهه‌نگانه بۆ زیاتر ئاشنایه‌تی قوتابیان به كه‌لتووری نەتەوەیی خۆیان .
وه پاشان به‌ڕێز ( هه‌كار بهرام شێروانی ) به‌رپرسی نوسینگه‌ی زانکۆی سەڵاحەددین ( ی . ق . ک ) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد به ئاماده‌بووان كه تیایدا پیرۆزبای كرد له قوتابیانی قۆناغی یه‌كەم و هانی دان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له سه‌ر شانیان دایه له خوێندنیان له زانكۆ دا .
پاشان خەڵاتی ڕێزلێنانی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی كۆلێژی یاسا پێشكه‌ش كرا به ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ و به‌رپرسانی ئیداری كۆلێژی یاسا و قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی 4 -1 كۆلێژمان له لایه‌ن به‌ڕێزان ( پ.د. فرهاد عه‌لی ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن ، ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی. ڕاگر ، ( د. علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌ش به وه‌كاله‌ت ، ( پ.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( پ.د. ڕزگار محمد قادر ) مامۆستا له به‌شی یاسا ، ( مەتین زێوەیی ) ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت ، ( هه‌كار بهرام شێروانی ) به‌رپرسی نوسینگه‌ی قوتابیان .
له كۆتایی ڤیستیڤاڵ و ئاهه‌نگه‌كه دا قوتابیانی كۆلێژ چه‌نده‌ها خواردنی كوردهواری جۆراوجۆریان ئامادەكرد بوو بۆ ئاماده‌بووان و میوانان .
سوپاس بۆ قوتابی محمد دیار و ڕۆمان بهرام بۆ ئامادەکردنی ئەم ڤیدیۆگرافەرە .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌دين