رۆژى یه‌ك شه‌ممه رێكه‌وتی 13-2-2022 به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ(پ.ی.د.كامران یونس ) سه‌ردانی كۆلیژی یاسای كرد، له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێز ڕاگری كۆلیژ (پ.ی.د.كاوان اسماعیل) و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆلیژ پێشوازیه‌كی گه‌رمیان له به‌ریز سه‌رۆكی زانكۆ كرد و به ناوی راگرایه‌تی كۆلیژی یاسا‌و ئه‌نجوومه‌نی كۆلیژ پیرۆزباییان له به‌ڕیزیان كرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی زانكۆ و ده‌ست به‌كاربوونی، پاشان ڕاگری كۆلیژ به‌ڕێز (پ.ي.د.كاوان اسماعیل) پوخته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی كۆلیژی یاسا‌و پێكهاته‌ی هه‌یكه‌ل و به‌ش و ژماره‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان و شێوازی خویندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا و ژماره‌ی ده‌رچوان له دكتۆرا‌و ماسته‌ر به درێژایی كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له كۆلیژ تاكو ئیستا، پاشان به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ به یاوه‌ری به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ سه‌ردانی یه‌كه‌كانی كۆلێژی كرد له نزیكه‌وه ، به‌تایبه‌تی یه‌كه‌ی خوێندنی باڵا‌و یه‌كه‌ی گۆڤاری (یاسا‌و رامیاری) و یه‌كه‌ی تۆمار ، سه‌باره‌ت به تۆمار له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ و به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری تۆمار پوخته‌یه‌ك له چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چونی كاره‌كان له تۆمار و گشت دوسیهیهكان له ئێستا و له‌ڕابردووی كۆلێژ كه به چه‌ندین قوناغدا تێپه‌ڕیوه به‌تایبه‌تی قۆناغه‌كانی كۆلیژی ماف و به‌شه‌كانی ئیواران ، پاشان به‌ڕێزیان سه‌ردانی كتێبخانه‌ی كۆلیژی یاسای كرد، پاشان به‌ڕێزیان سه‌ردانی هۆڵه‌كانی تاقی كردنه‌وه‌كانی كرد ، كه له‌م كاته‌دا تاقی كردنه‌وه‌كانی فه‌صلی به پێی سیسته‌می پێنج سالی خوێندنی یاسا كه له گشت كۆلێژ‌و به‌شه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌رێوه ده‌چیت ، ئه‌وه بوو به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ له نزیكه‌وه سه‌یری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه گرنگه‌ی كرد و قوتابیانی دواند بۆ دڵنیابوون له دروستی پرۆسه‌كه، پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكو و به‌ڕێز ڕاگری كۆلیژ سه‌ردانی كافیتریای كۆلیژیان كرد به مه‌به‌ستی دڵنیابوون له پاك و خاوینی و نرخی ئه‌و خواردنانه‌ی پیشكه‌ش به قوتابیان ده‌كرێت .
پاشان به‌ریز سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ل ئه‌نجوومه‌نی كۆلیژی یاسا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا، له میانی ئه‌م كۆبونه‌وه به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.كاوان اسماعیل) تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆلێژ و كار‌و چالاكی كۆلێژی یاسا له ئیستا‌و له ماوه‌ی ڕابردوو و هه‌وه‌ها به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ‌و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆلێژ تیشكیان خسته سه‌ر پێداویستیه‌كان به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشخستنی ڕه‌وتی زانست له كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وه‌كۆ كۆنترین كۆلیژی یاسا له هه‌رێمی كوردستان.
پاش ئه‌م سه‌ردانه به‌ڕێز ڕاگری كۆلیژی یاسا‌و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نى كۆلێژ به‌ناوی ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و ئه‌نجوومه‌نی كۆلێژ و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، سوپاسی به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆیان كرد كه سه‌ردانی كۆلێژی یاسای كردووه هاوكار ده‌بن له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی زانستی و كارگێری له زاكۆی سه‌لاحه‌دین و به‌م شێوه‌یه سه‌ردانه‌كه كۆتایی هات.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين