سه‌ردانی به‌ڕێز ( پ.د. مصطفى العطار ) ی.سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا به‌ یاوه‌ری لێژنه‌ی وه‌زاری خوێندنی باڵاى عێراق بۆ كۆلێژی یاسا

ڕۆژى چوار شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 3/8/2022 كات ژمێری 10ی به‌یانی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژی یاسا به‌ وه‌كاله‌ت و ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش و ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر و ( امیر خورشید ) به‌رێوه‌به‌ری كارگێری و خۆیه‌تی ، پێشوازیان كرد له‌ به‌ڕێز ( پ.د. مصطفى العطار ) ی.سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین بۆ كاروباری زانستی و خۆێندنی باڵا، به‌ به‌یاوه‌ری لێژنه‌ی وه‌زاری خوێندنی باڵا عێراق سه‌ردانی كۆلێژی یاسا یان كرد ، مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانه‌ دا هاوكاری ویه‌ك خستنی ڕێنماییه‌كانی زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی عێراق .

دڵشاد محمد رحمن

به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا

زانكۆى سه‌لاحه‌ددين