پێغەمبهرمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت ( زیاره‌تی قهبرهكانتان و مردووه‌كانتان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌یی كۆتایی و دوارۆژتان بیربێته‌وه ) .
رۆژى چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 17/8/2022 كاتژمێر 6 ی pm ڕاگرایه‌تی كۆلێژی یاسا سەردانێکی بە کۆمەڵ ( مامۆستیان و فەرمانبەران ) ی کۆلێژ ڕێک خست بۆ سه‌ردانی گۆڕی شەهیدی زانست خوالێخۆشبوو ( پ.د. کاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری کۆلێژی یاسا / زانکۆی سەلاحەددین لە گۆرستانی کەسنەزان …
له‌م سه‌ردانه‌دا ئامه‌ده‌بوان پێك هاتبوون له پۆلێك له مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران كۆلێژ به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژی یاسا به وه‌كاله‌ت ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، كاك ( امیر خورشید ) به‌رپرسی هۆبه‌ی كارگێری و خۆیه‌تی كۆلێژ.
له‌سه‌ردانه كه‌دا چه‌نده‌ها فاتیحه و ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز خوێندرانه‌وه و دوو وتار پێشكه‌ش كران له لایه‌ن به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژ به‌وه‌كاله‌ت و ( پ.د. نوزاد صدیق سلیمان ) .
له كۆتایی زیارهتهكهیان دا هه‌موویان پاڕانه‌وه له خودای گه‌وره و نزایان كرد بۆ ئه‌وه‌یی خوالێخۆشبوو به میهره‌بانی خۆی بیبه‌خشی و به به‌هشتی گه‌وره‌ی خۆی شادكات و پله‌ی شه‌هیدی به‌نسیب ببێت ( انا لله و انا الیه را‌جعون ) .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين