رۆژى سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 26/4/2022 كاتژمێر11 یam له هۆڵى پ.د. خالد سعيد توفيق بۆ سيمينارات ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.كاوان اسماعیل) و به‌ڕێز سه‌رۆكی به‌شی یاسا (پ.د.مسعود حمید اسماعیل) و مامۆستا به‌ڕێزه‌كانی كۆلێژی یاسا، سیمینارێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام درا له نێوان ڕاگرایه‌تی كۆلێژی یاسا و لێژنه‌ی ئه‌زموونوكانی كۆتایی ساڵ كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری ڕاگر و (پ.ی.د.قاسم هاشم محمود) و به‌رێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌زموونه‌كان (پ.د.نوزاد صدیق سلیمان) ئه‌نجام درا، ” سه‌ره‌تا به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له گرنگی پرۆسه‌ی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵ كرده‌وه وه‌كو دوا بڕگه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له هه‌ر ساڵێكی خۆێندن، و جه‌ختی له هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی به‌ش و مامۆستا به‌ڕێزه‌كانی كۆلێژ كرده‌وه له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئه‌زموونه‌كان ” پاشان هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان (پ.ی.د.قاسم هاشم محمود) و (پ.د.نوزاد صدیق سلیمان) بڕگه‌كانی رێنماییه‌كانیان بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له كاتژمێرێك، و دواتر به سه‌رنج و تێبینی مامۆستا بهریزهكان سیمیناره‌كه كۆتایی هات.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين