له ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی (10-2-2020) كات ژمێر 12 am تاقی كردنه‌وه‌ی توانستی زانستی بۆ پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندنی باڵا له هه ردوو ئاستی ماسته‌ر و دكتۆرا له هه‌ردوو به‌شی یاسای تایبه‌ت و یاسای گشتی بۆ (175) پێشكه‌شكار له كۆلیژی یاسا ئه‌نجام درا، له میانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌م پرۆسه‌یه ڕاگری كۆلیژ به‌ڕێز (پ.ی.د. كاوان اسماعیل گه‌ردی) پێشوازی كرد له به‌ڕێز (پ.ی.د. جوهر فتاح ) یاریدده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی كه وه‌كو نوێنه‌ری به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ردانی كۆلیژی یاسای كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی ئه‌م پرۆسه گرنگه بێت.
هاوکات لەو سەردانەدا هۆڵه‌كانی تاقی كردنه‌وه بهسهركرانهوه، تا لەنزیکەوە ئاگاداری تاقیکردنەوەکانی توانستی خوێندنی باڵا، ماستەر، دکتۆرا بن، لەو نێوەندەشدا چەند خاڵێکی خستە روو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە زانکۆ، بەشێوەیەک بتواندرێ، هەموو لایەنەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی گەشە بکات.
ئەوەی شیاوی باسە هه‌ر له رۆژی دواتر پرۆسه‌ی ئه‌نجام دانی هه‌ڵه چنین (تصحیح) ه ده‌فته‌ره‌كانی له ڕۆژی سیشه‌ممه ڕیكه‌وتی 11/2/2020 ده‌ستی پێكرا ئه‌گه‌رچی پشووی فه‌رمی بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ” .
هێوای سه‌ركه‌وتن بۆ پێشكه‌شكاران ده‌خوازین، ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندنی باڵا ماستەر، دکتۆرا له ڕێكه‌وتی 5/1/2020 ده‌ستی پێكراو ، ڕاگرایه‌تی، کارمەندان و فەرمانبەران، مامۆستایانی كۆلێژ هەموو ئاسانکارییەکان بۆ داواکاران فەراهم کردبوو.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەددین