له ژێر چاودێری ڕێزدار مسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان سیمپۆزیۆمی هاوبهشی زانكۆكانی سهلاحهدین، دهۆك، سۆران، زاخۆ به ناونیشانی فیدڕاڵی زامنی سەقامگیری و پێکەوەژیانە له سهنتهری رۆشهنبیری زانكۆی سهلاحهدین بهڕێوهچوو.
له ڕێكهونی 22،23 ی 5 ی 2024 به ئامادهبوونی بهڕێز ( پ.ی.د. كامران محمد امین ) سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر، و بهرپرسانی حزبی و حكومی و سهرۆكی زانكۆ تایبهت و حكومهییهكانی ههرێمی كوردستان و ڕۆشنبیران و مامۆستایان سیمپۆزیۆمی هاوبهشی زانكۆكانی سهلاحهدین، دهۆك، سۆران، زاخۆ بهڕێوهچوو.
جێگای ئاماژهپێدانه لهم سیمپۆزیۆمه باس لهوهكرا فیدڕاڵییـەت شـێوەیەكی دەوڵەتـی ئاوێتەیـە، كـە تێیـدا دەسـەڵاتەکان لـە نێـوان حكومەتـی فیـدڕاڵ و حكومەتی هەرێمەكاندا دابەشـدەکرێت.
سیسـتەمی فیدڕاڵی سیسـتەمێکی سـەرکەوتووە، بـە تایبەتـی لـەو دەوڵەتانـەی فرەپێكهاتـەن، چونكـە مافـی پێکهاتـەکان زیاتـر دەپارێزێـت. سـاڵی 2004 بـۆ یەكەمجـار بـە دەركردنـی یاسـای (بەڕێوەبردنـی دەوڵەتـی عێـراق بـۆ قۆناغـی گواسـتنەوە) فیدراڵییـەت لـە عێراقـدا چەسـپێنرا.
بەمـەش دەوڵەتـی عێـــراق شـــێوەیەکی نوێـــی حوکمڕانیـــی وەرگـــرت. پاشـــان لـــە 2005 سیســـتەمی فیدڕاڵـی لـە دەسـتوری فیدڕاڵیـی عێراقـدا جێگیركـرا.
ئامرازێكـی هەرە سـەرەكیی ســـەركەوتنی سیســـتەمی فیدڕاڵـــی ئەوەیـــە، كـــە هەمـــوو دامـــودەزگا و هەرێـــم و لایەنەكانــی دەوڵەتــە فیدڕاڵییەكــە، دەســتور جێبەجێبكــەن. لهدەوڵەتی فیدڕاڵیدا لایەنی سەرەكیی پارێزەری دەستور، دادگای باڵای فیدڕاڵییە. ئەركی هەرە سـەرەکیی دادگای باڵای فیدڕاڵی بریتییە لە جێبەجێکردنی دەسـتوری فیدڕاڵی و پاراستنی مافی حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمەکان. بەداخەوە! دادگای بـــاڵای فیدڕڵایـــی عێـــراق، كـــە باڵاتریـــن دادگایـــە، بنەمـــا دەســـتورییەكانی دەسـتوری فیدڕاڵیی عێراق و سیستەمی فیدڕاڵی و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردســتانی بەتــەواوی نەپاراســتووە.
بڕیارەكانــی دادگای فیدڕاڵــی مەترســیدارن و كاریگەرییـــان لەســـەر بنەمـــا دەســـتورییەكان و سیســـتەمی فیدڕاڵـــی و مافـــە دەسـتورییەكانی هەرێمـی كوردسـتاندا هەیە. ئەم سیمپۆزیومە، ئەم تـەوەر و بابـەتـانـە گـەنـگەشـەدەكات:
– گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوری فیدڕاڵیی عێراق و پاراستنی سیستەمە فیدڕاڵییەكەی. گرنگیی پاراسـتنی مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردسـتان و عێراقی فیدڕاڵ.
– مەترسیی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی لەسەر ئایندەی سیستەمی فیدڕاڵی لە عێراق.
– گرنگی دانانی دەستورێکی دیموكراسییانە بۆ هەرێمی کوردستان، كە دەستەڵاتەكان نیشتمانییانە ڕێكبخات.
ئــەم ســیمپۆزیومە جەخــت لــە گرنگی پابەندیــی حكومەتــی فیدڕاڵــی بــە جێبەجێكردنــی دەســتوری عێــراق دەكاتــەوە؛ هەروەهــا بەرگــری لــە پاراســتنی سیسـتەمە فیدڕاڵییەكـەی دەكات، لـە پێنـاو سـەقامگیری و ئاینـدەی پێكەوەژیـان و بەدیهێنانــی مافــە دەســتورییەکانی هەرێمــی کوردســتان.
لـەم سـیمپۆزیومەدا ئاماژە بـەوە دەکرێت، کە تا چەنـد دەسـتوری فیدڕاڵیی عێراق سەرڕاسـتانە جێبەجێکـراوە.
هەروەهـا هـۆكاری ئـەوەش دیاردەكرێـت، كـە بۆچـی حكومەتـی فیدڕاڵی لـە جێبەجێكردنی هەندێك بڕگە و مادەی دەسـتوردا، هەنگاوی دەسـتورییانەی هەڵنەهێناوە، لەوانە:
– هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی مادەی (140)ی دەستوری فیدڕاڵیی عێراق، دروستنەكردنی ئەنجومەنـی فیدڕاڵـی و ئـەو دامودەزگایانـەی بـۆ پەیـڕەوی سیسـتەمی فیدڕاڵـی پێویستن.
– هانـی حكومەتـی فیدڕاڵـی و دامـودەزگا فیدڕاڵییـەكان دەدات کـە بـە جێبەجێكردنی دەسـتوری فیدڕاڵیی عێراقەوە پابەندبن، بەتایبەت ئەو بڕگـە و مادانەی پەیوەندییان بـە مافـی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردسـتان و دەسـتەڵاتەكانی هەرێمی كوردسـتانەوە هەیە.
– گرنگی دروسـتبوونی ئەو دامودەزگا فیدڕاڵییانە بخاتەڕوو، كە لە دەستوری عێراقدا هـەن، لەوانـە: دەسـتەی گشـتیی پاراسـتنی مافـی هەرێمـەكان و پارێـزگای دەرەوەی هەرێمـەكان، تـا دادپەروەرانـە لـە بەڕێوەبردنی دامـودەزگا فیدڕاڵییەكاندا بەشـداربن، دەســتەی گشــتیی چاودێــری و تەرخانكردنــی داهاتــە فیدڕاڵییــەكان و ئەنجومەنــی فیدڕاڵـی لـە پەرلەمانـی عێراق.
– دیاركردنــی مەترســییەكانی هەندێــك بڕیــاری دادگای بــاڵای فیدڕاڵــی لەســەر مافــە دەســتورییەکانی هەرێمــی کوردســتان و ســەقامگیری و پێکەوەژیــان لــە عێــراق؛ هەروەهــا مەترســیی ئــەو بڕیارانــە لەســەر ئاینــدەی سیســتەمی فیدڕاڵــی لــە عێــراق.
جێگای ئاماژەپێدانە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژە زنجیرەیەک پانێڵی زانستی بە ئامادەبوونی پانێڵیست و میوانانی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە میانەی بەڕێوەچوونی ئەم سیمپۆزیۆمە میوانانی ئامادەبوو بە ڕاشکاوی پرسیار و پێشنیازیان ئاڕاستەی لێژنەی زانستی و پانێڵستەکان کرد.
لەکۆتایی ئەم سیمپزیۆمەدا ڕاسپاردەکان لەلایەن ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سۆران خوێندرایەوە و سەرجەم ڕاسپاردەکان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە كه کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین ڕۆڵی باڵای هەبووە لە ڕێکخستنی ئەم سیمپۆزیۆمە شان بە شانی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین.