

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
گەشتی زانستی
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ١٦-١٢-٢٠٢٤
قوتابيانى قوناغى سێیەم گرووپی C لە کۆلێژی یاسا – زانکۆی سەلاحەدین/هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بەڕێز (د.هێڤی حسن رمضان) و (د.هانا سهام بکر) مامۆستایان لە بەشی یاسا ، گەشتێکی زانستیان ئەنجام دا بۆ پزیشکی دادی (طب عدلى) بۆ زیاتر ئاشنابوون بە پزیشکی دادی و زانینی چۆنیەتی ڕێکارەکان و زیادکردنی زانیاری یاسایی.
وە بە سوپاسەوە بەڕێزان (بەختیار ئەمین) توێکاری پەیمانگای پزیشکی دادوەری و خاتوو (مریەم ئاغا قادر) کارمەندی تاقیگە لە پزیشکی دادی هەڵسان بە ناساندن و زیاتر ئاشناکردنی بەشەکانی پزیشکی دادی بە قوتابیان ، کەوا سوودیان بە قوتابیان گەیاند و زیاتر ئاشنایان کردن بە پزیشکی دادی و ڕێکارەکانی.