كاریگه‌رییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر خێزان

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر

‌ كۆلێژی یاسا – سیمینار

رۆژى پێنج شه‌‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2/3/2023 كاتژمێر10:30ی am له‌ هۆڵى پ.د.خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات ، به‌ ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش، ( پ.ی.د.قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر، وبه‌شێك له‌ به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، به‌شی یاسا زنجیره‌ سمینارێك ئه‌نجام دا له‌ ژێر ناونیشانی ( كاریكه‌ریه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر خێزان ) بۆ به‌ڕێزان :

1- د. سركوت سلیمان عمر به‌ ناونیشانی (رۆڵی هونه‌ری تازه‌ له‌ لێكترازانی چه‌مكی هاوسه‌ركیری)

2- قوتابى هه‌ڵكه‌وت كمال عولا به‌ ناونیشانی (هاوسه‌ركیری زۆره‌ملێی منداڵان وكاریكه‌ریه‌كانی)

3- قوتابی هێمن اسماعیل عمر به‌ ناونیشانی (ئاسه‌واری سوشیال میدیا له‌ لێكترازانی خێزان)

وله‌ كۆتاى دا سیمیناره‌كان‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به‌ راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .

دڵشاد محمد رحمن

به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا

زانكۆى سه‌لاحه‌ددين