زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا – پانێڵ
رۆژى چوار شه‌ممه ڕێكه‌وتی 1/3/2023 كاتژمێر10:30ی am له هۆڵى پ.د.خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د.حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به‌وه‌كاله ، ( پ.د. مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش، وبه‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، به‌شی یاسا پانێڵێكی ئه‌نجام دا له ژێر ناونیشانی ( هۆكاره‌كانی یاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تی له زیادبوونی رێژه‌ی جیابونه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ) بۆ به‌ڕێزان :
1- پ.د. نوزاد صدیق سلیمان
2- پ.ی.د. مغدید كریم طه
3- قوتابى سیران حسین كوسه
4- قوتابی ساریه خالد
پانێڵه‌كه ئه‌م پرسیارانه‌یی تاووتوێكرد :
– هۆکارە یاساییەکان لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە چین؟
– طلاق و جیابوونەوە چیە لایی ئەو کەسانەی ئەزمونیان کردیە؟
– ئهەوانەیی کە جیابووینەوە دلخۆشن؟
– بۆجی ئێستا ڕێژەی زۆری نەگونجانی هاوسەرەکان بویتە دیاردەیەک ؟ ئەو نەگونجانە لە پای چی؟ لە کاتێکدا کە بە ڕەزامەندی خۆیان هاوسەرگیری دەکەن؟
– ئێمە وەک کەسانی یاسایی و بەشدار لە ناوەندی ئەکادمی دەتوانین ببینە هۆکارەک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی جیابوونەوە ؟
– هەر تاکێک لەئێمە لەکوێی ئەو پڕسەدا ڕۆڵمان هەیە و هۆکارین ؟
ئەم پڕسیارانە وجەندەها پڕسیاری تر وڵام درانەوە لە گەڵ باس کردنی بابەتەکە لە لایەنی قانونی و کۆمەڵایەتی و شرعی یەوە و پێشنیار کردنی باشترین چارەسەر بۆ دووربوون لەم دیاردەیە و پاڕاستنی خێزانەکانمان بە پتەوی .
وله كۆتاى دا پانێڵه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين
1/3/2023