سەنتەری نۆرینگەی یاسایی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ( د. یونس عثمان علي ) و بەهاوکاری لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلیژ و بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەش لە کۆلێژی یاسا – زانکۆی سەلاحەددین ، و بە ئامەدەبوونی بەڕێز ( پ.د. هیمداد عبدالقهار محمد ) سەرنووسەری گۆڤاری زانکۆ بۆ زانستە مرۆڤایەتیەکان ، له به‌رده‌وامی خولی (توێژینەوەی زانستی سەرچاوەی داهێنانە) كه بۆ مامۆستایان و قوتابیانی ماستەر ودکتۆرا ئه‌نجامی ئه‌دا ، و لە چوارچێوەیی خوله‌كه، ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 20/2/2024 كات ژمێر 11ی به‌یانی له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات.
به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت ، ( د. محمد کاکە اللە ) بڕیادەری بەش ، ( د.سۆلاف كاكه‌یی ) نوێنه‌ری مامۆستایان ، ( د. یونس عثمان علي ) سه‌رۆكی نۆرینگه‌ی یاسایی و سكرتێری گۆڤاری زانكۆ بۆ یاسا و ڕامیاری ، ( د. دیاری مسعود ) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، ( م. رۆشنا اكرم سعد ) به‌رپرسی هۆبه‌ی تۆمار ، ( م.ى. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵا ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
لە حه‌فته‌ی سێیه‌می خولەکە وله ته‌وه‌ری دووه‌می دا، سمینارێكى ئه‌نجام دا بۆ به‌ڕێز ( پ.ی.د. عباس برهان ساڵه‌یی ) بە ناونیشانی ( پەرەپێدانی تواناکانی توێژەران لە ناسینەوەی جۆرەکانی گۆڤارە زانستیە نێودەوڵەتیەکان ).
سیمیناره‌كه له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ی.د. عباس برهان ساڵه‌یی) به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی زۆر باش پێشكه‌ش كرا بە ئامەدەبووان.
سیمیناره‌کە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان.
له كۆتای ی‌دا سوپاس و ڕێزلێنان به ناوی ڕاگرایه‌تی كۆلێژی یاسا پێشكه‌ش كرا به به‌ڕێز (پ.ی.د. عباس برهان ساڵه‌یی) له لایه‌ن به‌ڕێز ( پ.د. سامان عبدالله ) مامۆستا له به‌شی یاسا .
سیمیناره‌كه كۆتایی هات به چركاندنی وێنه‌یی به كۆمه‌ڵ بۆ ئامه‌ده‌بووان.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه خولەکە لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژى یاسا – زانکۆى سەلاحەدین و دەرەوەى کۆلێژ بەڕێوەدەچێت.