چاڵاكی بەشی یاسا

رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/١١ بەڕێز ( پ.ی.د.مەسعود حەمید اسماعیل ) سەرۆکی بەشی ” یاسا ” کۆلێژی یاسا وبەئامەدەبوونی بەڕێزان مامۆستیانی بەش ( پ.د. سرهنگ حمید صالح ، پ.ی.د.ظاهر مجید قادر ، د. سولاف محمد امین ، م.ی.هڵمت سعدون غریب ) ، پێشوازی کرد لە شاندی تۆری پاراستنی نیشتیمان کە پێک هاتبوو لە سەرۆکی تۆری پاراستنی نیشتیمان و ئەندامانی دەستەی راپەراندنی ‌ئەم تۆرە ، ئەوەی جێگای ئامەژە پێ کردنە تۆری پاراستنی نیشتیمان لە چەند سێکتەرێک پێک هاتووە ، یەکێک لە‌ سێکتەرە سەرەکییەکان تایبەت مەندە بە بابەتی هەنگاوەکانی دەرکردنی دەستوور لە هەرێمی کوردستان ، ولەم دیدارەدا گفتووگۆ کرا دەربارەی ئامەدەکاری بۆ ئەنجامدانی دیدارێک بە ناونیشانی ( دیداری دووەم لە پێناو دەستورێک بۆ هەرێمی کوردستان )، بە هەماهەنگی لە گەڵ تۆری نیشتیمان.

دڵشاد
ڕاگەیاندنی کۆڵێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەددین