ڕێزلێنان لە قوتابی ماستەر گۆران قادر سعيد

به‌رێز ( پ.ی.د- كاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری كۆڵیژ ی ياسا ڕێزلینانی بەخشیە قوتابی ماستەر (گۆران قادر سعيد)، کەوا توانی سه‌ركه‌وتووبێ له‌ وەرگرتنی سكۆلەرشیپ / زانكۆی مەساریك لە وڵاتی چیك ( Masaryk University- The Czech Republic) بۆ خوێندنی كۆرسی هاوینە ، لە بەروای 26/6/2021 – 3/8/2021

جێگای ئامه‌ژه‌ پێدانه‌ قوتابی ناوبراو بە نوێنەرایەتی زانكۆی سەڵاحەددین بەشداری لەو سكۆلەرشیپە كرد وە تاكە قوتابی هەرێمی كوردستان و عێراق بوو لەو پڕۆگرامەدا.

وتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت و بڕوانامەی فەرمی لەلایەن زانكۆی ناوبراو پێبەخشرا.

لێرەوە به‌ ناوی ڕاگرایه‌تی و مامۆستایان وقوتابیان وفه‌رمانبه‌رانی كۆلێژی یاسا پيرۆز بايەکی گەرم له‌ قوتابی ماستەر ( گۆران قادر سعید) دەکەین وهیوای سه‌ركوتنی به‌رده‌وامی بۆ ده‌خوازین .

دڵشاد محمد رحمن

به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا

16/9/2021