

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی گەشتی زانستی
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2024-12-11 گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەم گروپی C لە کۆلێژی یاسا ئەنجام درا بۆ پەرلەمانی کوردستان بەسەرپەرشتی مامۆستای بەڕێز ( پ. د. تاڤگە عباس بوستانی) ، کە پێشوازی کران لە لایەن هەردوو بەڕێزان (پ.ی.د.ڤالا فرید) سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان و (پ.د.بڕیار شێرکۆ) ڕاوێژکار لە پەرلەمان.
سەرەتا قوتابیەکان و مامۆستای سەرپەڕشتیار سەردانی کتێبخانەی پەرلەمانیان کردو بەڕێز کاک (مامۆستا محمد ) بەرپرسی کتێبخانەی پەرلەمان زانیاری پێویستی بە قوتابیان بەخشی دەربارەی ژمارە و جۆری کتێبەکان لە کتێبخانەکەدا و چۆنیەتی خواستنی کتێب.
پاشان بەڕێز (پ. د. بڕیار شێرکۆ) لە هۆڵی پەناهەندە وانەیەکی بەسوودی پێشکەش بە قوتابیان کرد و تێیدا باس لە مێژووی پەرلەمانی کوردستان و رۆڵی ئەم پەرلەمانە لە یاساداناندا و هەروەها چۆنیەتی و قۆناغەکانی یاسادانان لە پەرلەماندا کرد.
لە کۆتایی گەشتەکەدا مامۆستای سەرپەڕشتیار و قوتابیان سوپاس و پێزانینی خۆیان و کۆلێژی یاسایان ئاراستەی هەموو ئەوانە کرد کە هاوکار و ماندوو بوون لە ئەندام پەرلەمان و راوێژکارو فەرمانبەران بۆ سەرخستنی ئەم گەشتە زانستیە.