

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
یادی رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-12-17 كاتژمێر 10ی به‌یانی، بە ئامەدەبونی بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د.علی طه اكرم) سەرۆک بەش ، (پ.د. نوزاد صدیق سلیمان) نوێنەری مامۆستایان ، (م. امیر خورشید شێخانی) به‌رپرسی هۆبه‌ی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان، قوتابی (محمد زكریا عزیز) به‌رپرسی لێژنه و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی نوێنه‌را‌یه‌تی قوتابیانی كۆلێژی یاسا، ژمارێک لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ، لە گۆڕەپانی کۆلێژ بە ھەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.
لە مەراسیمەکەدا به‌ڕێز (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا ووتارێکی پێكه‌شكرد كه تیایدا به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی كرد كه هه‌موو گه‌ل و وڵاتێك شانازی به ئاڵاكه‌ی ده‌كات و وه‌كو سیمبولێك سه‌یری ده‌كات، گه‌لی كوردستانیش وه‌كو گه‌لێكی زیندوو شانازی به ئاڵای نیشتیمانه‌كه‌ی ده‌كه‌ات كه‌وا له ژێر سایه‌یدا هه‌زاره‌ها رۆڵه‌ی قاره‌مانی ئه‌و وڵاته گیانی خۆیان به‌خت كرد تاوه‌كو ئێمه به‌و رۆژه بگه‌ین ئیمڕۆ بتوانین به ئازادی ئه‌م یاده مه‌زنه بكه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین هه‌موو ساڵێك له رۆژی 17/12 ئه‌و یاده له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستانی ئازیزمان ده‌كرێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری ژماره 48 له ساڵی 2004 په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م ڕۆژه‌ی وه‌ك ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان دیاری كرد.
وه دیاری كردنی ئه‌و ڕۆژه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مێژووێكی له بیر نه‌كراو كه بۆ یه‌كه‌م جار پێشه‌وا قازی محمد له گه‌ڵ هه‌وه‌ڵانی له شاری مهاباد پایته‌ختی كۆماری كوردستان له گۆره‌پانی چوارچرا له ڕێكه‌وتی 17-12-1945 ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان هه‌ڵكرد.
نوێنەری لێژنه‌ی نوێنه‌را‌یه‌تی قوتابیانی كۆلێژی یاسا ووتارێکی پێشكه‌ش کرد كه تیایدا ئاماژه‌كرا به پیرۆزی و گرنگی یادكردنه‌وه‌یی ئه‌م یاده مه‌زنه.
دوواتر هه‌ر به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات دوو سیمینار ئه‌نجام درا به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
1- سیمینارێك به ناونیشانی (مێژووی ئاڵای كوردستان) پێشکەش کرا لە لایەن به‌ڕێز (پ.د. محمد عبدالله كاكه‌سوور).
2- سیمینارێك به ناونیشانی (ڕۆژی ئاڵا و ڕۆژی دایك له هه‌رێمی كوردستان: ناسنامه‌ی نیشتیمانی و به‌خشینی مرۆیی) پێشکەش کرا له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.د. تاڤگه عباس البستانی).
بەرێزان (پ.د. محمد عبدالله كاكه‌سوور) و(پ.د. تاڤگه عباس البستانی) زۆر به جوانی و تێروته‌سه‌ل ناوه‌رۆكی بابه‌تی سیمیناره‌كانییان بۆ مامۆستایان و قوتابیانی ئامه‌ده‌بوو شیكردوه .
وله كۆتایی سیمیناره‌كان دا به‌ڕێز (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ سوپاس و ڕێزلێنان ی پێشكه‌ش به به‌ڕێز (پ.د. محمد عبدالله كاكه‌سوور) كرد.
له كۆتای دا ووێنه‌ی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئامه‌ده‌بووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر