زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا
رۆژى پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 25/5/2023 كاتژمێر9:30 ی am ، به‌ڕێزان ( پ.د.حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به‌وه‌كاله، ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر، ( پ.د. سامان عبدالله ) سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌زمونه‌كان / كۆلێژی یاسا، سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەكانیان كرد له كۆتا ڕۆژ بۆ قۆناغه‌كانی (دووه‌م ، چواره‌م)، بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2022 / خولی یه‌كه‌م، و لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و کەم و کووڕییەکانییان کۆڵییەوە.
بەڕێز ڕاگری کۆلیژ جەختی كرده‌وه لەسەر ژینگەیەکی ئارام و لەبار و هێمن بۆ قوتابییان و خوێندکاران تاوەکوو بە جوانترین شێوە بتوانن وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين