بە بۆنەی ساڵرۆژی لە دایکبوونی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد مەلا مستەفا بارزانی هەڵمەتی چاندنی نەمام لە کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو
لە ساڵڕۆژی لە دایکبوونی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردەی خاکی و جەنەڕاڵی چیاکان، سەرکردەیەک کە تەواوی ژیانی لە خەبات و تێکۆشان و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد و تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان بەخشی، راگری کۆلێژ پ.ی.د احمد کۆچەر بە یاوەری یاریدەدەری راگری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران هەڵسان بە چاندنی نەمام لە کۆلێژەکەمان.
راگری کۆلێژ دەربارەی ئەم یادە گوتی، سڵاو لە گیانی پاکی بارزانی نەمر، لەم رۆژە بڕیارماندا بە چاندنی نەمام لە کۆلێژەکەمان و یادەکە پیرۆز بکەین، کە هەمیش بارزانی نەمر لە هەوڵی ئەوە دابوو کوردستانێکی سەربەخۆ و ئاوەدان بنیاد بنێت.
راگەیاندنی کۆلێژ.