رۆژی چوارشەممەی رابردوو ١ی ئایاری 2024، خولی به‌هێزكردنی ناوبژیوانانی یاری تۆپی پێی بچووککراوە لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان کۆتایی پێهات، کە تیایدا سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و د. محه‌مه‌د دۆسه‌ری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بچووکكراوەی نێودەوڵەتی ( IMF) و پ.ی.د احمەد کۆچەر راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ئامادەی مەراسیمی کۆتایی بوون.
لەم خولە (٣٥) ناوبژیوان لەسەر ئاستی کوران و کچان لە عێراق و کوردستان و کچە ناوبژیوانێکی جەزائیری بەشداریان کردبوو.
هه‌ریه‌كه له حوسێن ئه‌عسه‌م ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی تۆپی پێی بچووککراوە IMF و خالید حه‌دید جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی ئاسیا-ی یارییه‌كه و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتییIMF و سەعد محێبس سەرۆکی یەکێتییەکە لە عێراق و حاته‌م عه‌بود ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتییه‌كه له عێراق ئاماده‌بوون.
لەم مەراسیمە راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د أحمد کۆچەر لە لایەن د.محەمەد دۆسری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی بچووککراوەی جیھانی خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا، کە رۆلێکی گرنگیان ھەبوو لەسەرکەوتنی خولەکە بە دابینکردنی هۆڵ بۆ ئەنجامدانی خولەکە.
دواتر بروانامەی بەشداربوون لە لایەن ئامادەبووان بەخشرایە ناوبژیوانە بەشداربووەکان.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە نێوان بەرێزان سەردار ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی وەرزش و د. محەمەد دۆسری سەڕۆکی یەکێتی تۆپی پێی بچووککراوەی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا بەئامادەبوونی د.ئەحمەد کۆچەر راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان.
جێگەی باسە خولی به‌هێزكردنی ناوبژیوانانی یاری تۆپی پێی بچووککراوە لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان ماوەی پێنچ رۆژی خایاند.
راگه‌یاندنی کۆلێژ….