دێدەوانی قۆناغی یەکەم لە کۆلێژی پەروردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان

دێدەوانی قۆناغی یەکەم لە کۆلێژی پەروردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوە دەچێت
رۆژی پێنج شەمە ٩ /٥ /٢٠٢٤ بە چاودێری پ.ی.د کامەران یونس سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د أحمد کۆچەر و ئەنجوومەنی کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان دێدەوانی قۆناغی یەکەم لە یاریگەی کۆلێژ بەڕێوەچوو
وانەی دێدەوانی لە قۆناغی یەکەم کە وانەیەکی پراکتیکیە و ساڵانە لە کۆلێژەکەمان ئەنجام دەدرێت، ئەم وانەیە بە سەرکەوتوویی دێدەوانیەکە ئەنجام درا   راگری کۆلێژەکەمان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی فەرماندە دێدەوانی پ.ی.د نیگار خالد نجم الدين و ستافی رێکخەرانی دێدەوانیەکە کرد، کە توانیان بە سەرکەوتووانە ئەم دێدەوانیە بەڕێوە ببەن. هیوای ئەوەی خواست کە ئەم وانەیە سوودی باشی گەیاندبێت بە قوتابیانی خۆشەویست.
راگەیاندنی کۆلێژ…..