راگری کۆلێژەکەمان سەردانی لێژنەی پێشوازی قوتابیانی تازەی کۆلێژەکەمان دەکات

راگری کۆلێژەکەمان سەردانی لێژنەی پێشوازی قوتابیانی تازەی کۆلێژەکەمان دەکات
دووشەممە 11ی نۆڤێمبەر پ.ی.د أحمدکۆچەر راگری کۆلێژەکەمان بە یاوەری یاریدەدەری راگری کۆلێژ دکتۆر قەهار عەلی سەردانی لێژنەی پێشوازی قوتابیانی کرد، کە لە بەرواری ١٠ /١١/ ٢٠٢٤ دەست بەوەرگرتنی قوتابیان کراوە لە کۆلێژەکەمان.
راگری کۆلێژ لە نزیکەوە بینەری کارەکانیان بوو دەستخۆش لە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە کرد کەوا بە باشترین شێوە کارەکانیان ئەنجامداوە و هاوکاری قوتابیانی وەرگیرا بوون، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەروەها سەرۆکی لێژنەکە باسی چۆنیەتی رای کردنی کارەکانی قوتابیانی وەرگیراو کرد کە بەشێوەیەک زۆر باش ھاوکاری قوتابیان دەکرێت لەرای کردنی مامەلەکانیان، دواتر سوپاسی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کرد کە ھاوکاری قوتابی تازە وەرگیراو دەکەن لە نیشاندانی یەکەکانی کۆلێژ .
لە کۆتاییدا پ.ی.د أحمد پیرۆزبایی لە تەواوی قوتابیانی وەرگیراو کرد بۆ کۆلێژەکەمان، هیوای ئەوەی خواست چوار ساڵی سەرکەوتوو لە کۆلێژەکەمان بەرێ بکەن و ببنە کەسانی لێهاتوو بۆ خزمەتکردنی زانست و وەرزش.
راگەیاندنی کۆلێژ …….