راگری کۆلێژەکەمان ئامادەی پاڵەوانیەتیەکی تۆپی پێی بچووکراوە دەبێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 16ی ئایار، لە هۆڵی داخراوی کۆلێژەکەمان پاڵەوانیەتی تۆپی پێی بچووکراوە بۆ قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان بەڕێوەچوو کە لە لایەن کۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان سازکرابوو.
راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د أحمد کۆچەر بە یاوەری کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و جێگرەکەی و بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە کوردستان سەردار ئیسماعیل، مامۆستا عەلی بابەکر، بەرێوەبەری گشتی چالاکی وەرزش و هونەر ، لە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی پاڵەوانیەتیەکە بوو.
پاڵەوانیەتیەکە بۆ یەکەمجارە لە کوردستان بۆ قوتابخانە نێودەوڵەتیەکان لە لایەن کۆنسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا دەکرێتەوە، بۆ ئاستی قوتابیانی تەمەن 6 ساڵان تاکوو 12 ساڵان.
پ.ی.د أحمد کۆچەر دوای دەستخۆشی لە رێکخەرانی پاڵەوانیەتیەکە، پاڵپشتی خۆی بە دابینکردنی شوێن و هۆڵ بۆ دووپاتکردنەوە بۆ هەر پاڵەوانێتیەک و چالاکییەکی تر کە بیانەوێت ئەنجامی بدەن، هۆڵەکان و یاریگەکانی کۆلێژ دەرگای بە ڕوویانداوە واڵایە.
راگەیاندنی کۆلێژ….